حکومەتی عێراق 50 ملیۆن دینار وەکو قەرز دەداتە گەنجان

12-08-2023
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەرپرسێکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق دەڵێت، بڕی تریلیۆنێک و 400 ملیار دینار بۆ پشتیوانیکردن لە پڕۆژەکانی گەنجان لە بودجەی گشتی تەرخانکراوە و 50 ملیۆن دینار وەکو قەرز دەدرێتە گەنجان. 
 
رۆژی شەممە، 12ـی ئابی 2023، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوەیەکی نائاسایی تایبەت بە گەنجان دەکات. سوودانی دەڵێت، هەر لەسەرەتای پێکهێنانی حکومەتەکەی بەڵێنی داوە بایەخی تایبەت بە گەنجان بدرێت. 
 
سوودانی ئەمڕۆ رایگەیاند، ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق تەرخان دەکەن بۆ تاوتوێکردنی پێشنیازەکانی تایبەت بە گەنجان، ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ رۆژی جیهانیی گەنجان و بۆیە هەموو پاڵپشتی و پشتیوانییەکی گەنجان دەکەن. 
 
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق هەموو رۆژانی سێشەممە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی دەکات. چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا ژمارەیەک بڕیار و راسپاردە بۆ پشتوانیکردن لە گەنجان بدرێن. 
 
عەباس فازل عەباس، بەڕێوەبەری فەرمانگەی کار و راهێنانی پیشەیی لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق ئەمڕۆ رایگەیاند، "لە بودجەی گشتیدا بڕی تریلیۆنێک و 400 ملیار دینار بۆ پشتیوانیکردن لە پرۆژەکانی گەنجان تەرخانکراوە کە تێیدا 40 هەزار قەرز رادەگەیێنین".
 
بەڕێوەبەری فەرمانگەی کار و راهێنانی پیشەیی لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق دەڵێت، "بڕی قەرزەکە 20، 30، 50 ملیۆن دینارە، بەپێی جۆر پرۆژەکە قەرزەکە دەدرێت، ئەوەش بۆ پاڵپشتیکردنی پرۆژەی کاری گەنجانە".
 
بێکاری لەنێو گەنجانی باشووری کوردستان و عێراق بەرزە. بەگوێرەی دوایین ئاماری بانکی نێودەوڵەتی، رێژەی بێکاری لەنێو گەنجانی عێراق 36٪ـە، واتە لە هەر سێ گەنج، گەنجێک کاری دەست ناکەوێت.
 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."