پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی 2 وەزیر کۆدەبێتەوە

12-08-2023
نەهرۆ محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

ئەمڕۆ شەممە پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و تێیدا دوو وەزیر ئامادە دەبن و خوێندنەوەی دووەمیش بۆ سێ پڕۆژەیاسا دەکرێت و دەنگیش بە پڕۆژەیاسایەک دەدرێت. 
 
بەپێی بەرنامەی کار کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتووە، کاژێر 01:00ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 12-08-2023 پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و بەرنامەی کاریش بریتییە لە دەنگدان بە پرۆژەیاسای بەکرێدانی زەوی کشتوکاڵی. 
 
هەر لە کۆبوونەوەکەدا وەزیرانی ناوخۆ و دارایی عێراق ئامادە دەبن. 
 
سەگڤان سندی، جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق رۆژی شەممە 12-08-2023 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هەریەک لە عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق و تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق ئامادە دەبن و پەرلەمانتاران مافی ئەوەیان هەیە هەر پرسیارێکیان هەبێت، ئاراستەیان بکەن. 
 
هەر لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا خوێندنەوەی دووەم بۆ سێ پڕۆژەیاسا دەکرێت کە بریتین لە پڕۆژەیاسای پەسندکردنی هەڵگرتنی ڤیزەی دیپلۆماسی و خزمەتگوزاریی نێوان عێراق و رووسیا، پڕۆژەیاسای پەسندکردنی هەڵگرتنی ڤیزە دیپلۆماسی و خزمەتگوزاریی نێوان عێراق و قوبرس؛ هەروەها پرۆژەیاسای هەمواری 21ی یاسای ماڵ و موڵک ژمارە 25ی ساڵی 1960. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."