رووداو دیجیتاڵ
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی عەفەک لە پارێزگای دیوانییە، 8 کەس گیانیان لەدەستدا. دوو لەو کەسانەی گیانیان لەدەستدا کوڕی کەریم محەممەداوی، سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراقن.
محەممەد غانمی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای دیوانییە، ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "رووداوەکە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری لێکسس و پاسێکدا روویدا."
سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگاکە لەبارەی رووداوەکە گوتی: "بەگوێرەی زانیارییەکان، ئۆتۆمبێلە لێکسسەکە کە کوڕەکانی پەرلەمانتارەکەی تێدابووە، بەهۆی تەقینی یەکێک لە تایەکانییەوە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و پەڕیوەتەوە سایدی بەرامبەر و خۆی کێشاوە بە پاسەکەدا."
بە گوتەی محەممەد غانمی، لە ئەنجامی پێکدادانەکەدا هەرسێ سەرنشینی ئۆتۆمبێلە لێکسسەکە، کە دووانیان کوڕەکانی کەریم محەممەداوین، لەگەڵ پێنج سەرنشینی پاسەکە گیانیان لەدەستداوە.
محەممەد غانمی ئاماژەی بەوەش کرد، سەرجەم سەرنشینەکانی دیکەی نێو پاسەکە برینداربوون و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ