پێشکێشکردن بۆ بوونە سەرباز لە سوپای عێراق دەستپێدەکات

12-09-2023
نەهرۆ محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی بەرگریی عێراق، پێشکێشکردن بۆ بوون بە سەرباز لە ریزکانی سوپای عێراق دەکاتەوە و شەش مەرجی بۆ پێشکێشکاران هەیە. 
 
بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی بەرگریی عێراق، کاژێر یەکی بەیانیی رۆژی 15ـی ئەیلوولی 2023، فۆرمی ئەلیکترۆنی(volmod.ur.gov.iq) کارا دەبێت و تاوەکو کاژێر 12ـی شەوی پێنجشەممە 21ـی ئەیلوولی 2023 بە کارایی دەمێنێتەوە. 
 
مەرجەکانی پێشکێشکردن 
 
1- هەبوونی وڵاتینامەی عێراقی.
2- تەمەنی لە 18 ساڵ کەمتر و لە 25 ساڵ زیاتر نەبێت. 
3- خاوەن رەوشت و رابردووی باش بێت.
4- توانای جەستەیی و سەلامەتیی تەندروستی هەبێت.
5- لە رابردوودا سزا نەدرابێت بەهۆی ئەنجامدانی تاوان، تیرۆر، تاوانی پەیوەندار بە ئاسایشی دەوڵەت.
6- لانیکەم بڕوانامەی سەرەتایی و ناوەندیی هەبێت.
 
تێبینی:
 
1- پێشکێشکار مافی دەفەوتێت ئەگەر لە وادەی دیاریکراودا بەڵگەنامەی پێویست پێشکێش نەکات.
2- پێدانی زانیاری ناڕاست دەرفەتی وەرگرتنی پێشکێشکار ناهێڵێت.
3- دەبێت پێشکێشکار ژمارەی فۆرمە ئەلیکترۆنییەکە و کۆپییەکی لای خۆی هەڵبگرێت.
4- پێویستە کەسوکاری شەهیدان نووسراوی فەرمی دەزگای شەهیدان لەگەڵ خۆیان ببەن.
 
سەگڤان سندى، جێگرى سەرۆکى لیژنەى ئاسایش و بەرگریى پەرلەمانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، بەگوێرەى ئەو بڕیارە، 10 هەزار سەرباز وەردەگیرێن و کەمترین مووچەش 750 هەزار دینار دەبێت.
 
سەگڤان سندی گوتی، فۆڕمەکان جیادەکرێنەوە و چاوپێکەوتن لەگەڵ پێشکێشکاران دەکرێت؛ پاشان پشکنینى تەندروستییان بۆ دەکرێت و ئەوانەى وەردەگیرێن بۆ ماوەى سێ مانگ مەشقیان پێدەکرێت.
 
ئەوە یەکەم جارە لە ساڵى 2014ـەوە سوپاى عێراق دەرگەی دامەزراندن بۆ سەربازانى سوپا بکاتەوە و دامەزراندنى ئەو 10 هەزار سەربازەش لەنێو یاسای بودجەى عێراقى بۆ ساڵانى 2023، 2024، 2025 جێگیر کراوە.
 
جێگرى سەرۆکى لیژنەى ئاسایش و بەرگریى پەرلەمانى عێراق گوتی، هاونیشتمانییانى هەرێمى کوردستان دەتوانن داواکارى پێشکێش بکەن بۆ دامەزراندنیان وەک سەرباز لە ریزى سوپا، بەڵام ئەگەر هەیە ببرێنە پارێزگا هاوسنوورەکانى هەرێمى کوردستان لە نەینەوا و کەرکووک و سەلاحەدین و دیالە.
 
سوپاى عێراق بە هەموو پێکهاتەکانى وشکانى، ئاسمانى و دەریاییەوە لە 56 لیوا پێکدێت کە ژمارەى سەرباز و کارمەندانى مەدەنییان دەگاتە زیاتر لە 200 هەزار کەس.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: مەترسیدارترین سەرکردەی داعش دەستگیرکرا

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیرکردنی یەکێک لە "مەترسیدارترین" سەرکردەکانی رێکخراوی داعش رادەگەیێنێت، کە پسپۆڕی تەقینەوە بووە و لە وڵاتێکی دراوسێوە گەڕاوەتەوە.