رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ یەکشەممە، 12ى تشرینى دووەمى 2023، ئەنجوومەنى باڵاى دادوەریى عێراق، نووسراوێکى ئاڕاستەى سەرۆکایەتى داواکاری گشتى، دەستەى سەرپەشتیارانى دادوەرى، سەرۆکایەتى سەرجەم دادگەکانى پێداچوونەوە کردووە لە بارەى ناوزڕاندنى بەربژێرانى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى عێراق.
بەگوێرەى نووسراوەکە، ئەنجوومەنى باڵاى دادوەرى داوایکردووە بە گوێرەى رێشوێنەکانى دەستەى راگەیاندن و پەیوەندییەکان، لەبارەى کە ناڵەکانى راگەیاندن و میوانەکانیان، رێکارى یاسایی لە دژى ئەو کەسانە بگرنەبەر کە پێشێلکارى لە دژى پۆستەرى بانگەشەى بەربژێر و پارتەکان دەکەن و ناویان دەزڕێنن.
12ى تشرینى یەکەمى 2023، عیماد جەمیل، سەرۆکى تیمى رۆژنامەڤانانیى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: ئەو رێکارەى ئەنجوومەنى باڵاى دادوەری داوایکردووە بە کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکاندا تێپەڕ نابێت، بەڵکو راستەوخۆ دۆسیەکە لەلایەن دەستەى راگەیاندن و پەیوەندییەکانەوە دەدرێتە دادگەکان.
عمیاد جەمیل گوتیشى: "لەماوەى رابردوودا لە رێگەى کەناڵەکانى راگەیاندنەوە تۆمەت هەڵبەستن و ناوزڕاندن لەدژى لیستە بەشداربووەکانى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکان ئەنجامدراوە، بەگوێرەى رێنمایی و یاسا کارپێکراوەکان لەلایەن کۆمیسیۆنەوە، سزاى ناو زڕاندن بەرانبەر بە بەربژێر و پارتەکان دەگاتە 50 ملیۆن دینار پێبژاردن.
لە نووسراوەکەى ئەنجوومەنى باڵاى دادوەرى دا هاتووە: "رێوشوێنى دادگەکان بەگوێرەى مادەکانى 433، 434، 435 ى یاساى سزدانى عێراقى دەبێت، کە تایبەتن بە تاوانەکانى ناوزڕاندن، جنێودان، بێڕێزیکرن بەرامبەر بە شەرەف، لە رێگەى نووسراو یان پەخشى تەلەفزیۆنى کە سزاکەى بەندکردن و پێبژاردنە."
1-11-2023، بانگەشەى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگانى عێراق دەستیپێکرد و ماوەى 45 رۆژ بەردەوام دەبێت، تێیدا 5915 بەربژێر رکابەرى دەکەن بۆ بەدەستهێنانى 275 کورسی ئەنجوومەنى پارێزگا لە 15 پارێزگاى عێراق کە ئەو هەڵبژاردنەى لێدەکرێت.
هەڵبژاردنەکە لە 18ى کانوونى یەکەمى 2023 دەکرێت، یەکەمجارە لەدواى 10 ساڵ لە 14 پارێزگا بکرێت و لەدواى 18 ساڵیش لەکەرکووک هەمان هەڵبژاردن بکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ