رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی و نووری مالیکی، لە کۆبوونەوەیەکدا ئەمڕۆ هاوڕا بوون لەوەی "ده‌بێت لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراق، به هاريكارى و ته‌بايى، رووبه‌ڕووى ئاڵنگارييه‌كانى ئه‌م قۆناخه و دۆخى ئاڵۆزى ناوچه‌كه و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر ببنه‌وه."
لە درێژەی کۆبوونەوەکدانیدا لەگەڵ سەرکردەکانی عێراق، ئەمڕۆ (شەممە، 13-1-2024) نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا، له‌گه‌ڵ نوورى مالیكى، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى ده‌وڵه‌تى ياسا، کۆبووەوە و دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراق و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدايان تاوتوێ كرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه ده‌بێ لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراق، به هاريكارى و ته‌بايى، رووبه‌ڕووى ئاڵنگارييه‌كانى ئه‌م قۆناخه و دۆخى ئاڵۆزى ناوچه‌كه و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر ببنه‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌بێ عێراق له ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه‌وه نه‌گلێت و هه‌مووان به‌رژه‌وه‌نديى باڵاى وڵات بپارێزن."
لە‌باره‌ى به‌رده‌واميى گفتوگۆى حكومه‌تى فيدراڵيى عێراق و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌سه‌ر "چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به لێكگه‌يشتن و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور كرده‌وه به شێوه‌يه‌ك ماف و شايسته‌كانى هه‌موو پێكهاته‌كان پارێزراو بن."
هێرشه درۆنييه‌كانى سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و وڵاتانى دراوسێ، هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش و لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ له غه‌ززه به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌وه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
نووری مالیکی لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی لە بەغدا لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان گوتی "ئەرکە و دەبێت چارەسەر بکرێت."
ئەم هەواڵەش بخوێنەوە:
ئەمڕۆ لە شاری بەغدا بە بەشداری نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان؛ لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق؛ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و بەرپرسانی حیزبی رێوڕەسمی ساڵیادی تیرۆرکردنی محەممەد باقر حەکیم ناسراو بە "شەهیدی میحراب" بەڕێوەچوو، تێیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتارێکی پێشکێش کرد.
دوای رێوەڕەسمەکە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەستی بە زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کرد و یەکەم کۆبوونەوەی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بوو، کۆبوونەوەی لەگەڵ نووری مالکیش دەبێتە پێنجەم کۆبوونەوەی لەمڕۆدا.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی گوتی،"گفتوگۆيه‌كى جیدى ده‌رباره‌ى هه‌نگاوه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فيدراڵيى عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى پرسى بودجه و مووچه و هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان و بابه‌ته‌كانى ديكه‌ى كارگێڕى و دارايى و ئابوورى كرا." هه‌ردوولا هاوڕا بوون ''ئه‌و پرسانه به‌پێى ده‌ستوور چاره بكرێن و نابێ هاووڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان زيانمه‌ند بن.
لەکاتێکدا بابەتی بودجەی هەرێمی کوردستان و مووچەی مووچەخۆران یەکێکە لە دیارترین کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی "نێچيرڤان بارزانى لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ سوودانی جه‌ختى له‌وه كرده‌وه "ده‌بێت چاره‌يه‌كى يه‌كجارى بۆ بابه‌تى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان هه‌بێت و تێكه‌ڵ به پرسه‌كانى ديكه نه‌كرێت."
لە سۆشیاڵ میدیای رووداوەوە:
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ