سوودانی دەچێتە کۆماری چیک

13-02-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی عێراق بەرەو کۆماری چیک بەڕێکەوت. بڕیاریشە سەردانی ئەڵمانیا و ژاپۆن بکات.
 
بە گوێرەی راگەیێندراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی، رۆژی پێنجشەممە 13-02-2025 محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەرەو پارگ-ی پایتەختی کۆماری چیک بەڕێکەوت.  
 
محەممەد شیاع سوودانی لە 16ی نیسانی 2024 لە شوێنی مانەوەی خۆی لە واشنتن-ی پایتەختی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەگەڵ پیتەر فیالا-ی سەرۆکوەزیرانی چیک کۆبووەوە. 
 
سەرۆکوەزیرانی چیک ئەوکات بە فەرمی بانگهێشتی سوودانی کرد بۆ وڵاتەکەی، سوودانیش بەڵێنی دا لە نزیکترین دەرفەت دا ئەو سەردانە بکات، بۆ گەنگەشەکردنی زیاتر دەرفەتی هاوبەشی و ئاڵوگۆڕی دوولایەنە.
 
لە دیدارەکە سەرۆکوەزیرانی عێراق روونیکردەوە، عێراق خوازیارە لە هەموو بوارەکانی ئاڵوگۆڕ و تەواوکاری ئابوورییدا کراوە بێت، بەتایبەتی لەگەڵ ئەو بووژانەوەی بیناسازی و پڕۆژەکانی ژێرخان.
 
هەروەها ئاماژەی بەوەدا، کۆمپانیاکانی چیک دەتوانن بەشداری بکەن لە هەموو ئاست و دەرفەتە وەبەرهێنانە پێشکەشکراوەکاندا، لەگەڵ بەشداری لەگەڵ کەرتی تایبەتی عێراقی لە زۆر لەو بوارانەی کە کەرتی کار و بازرگانی لە عێراق پێویستی پێیەتی. 
 
رۆژی 18-02-2024 پیتەر شتیپانیک، باڵیۆزی چیک لە عێراق رایگەیاند کە قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هەردوو وڵات بە نزیکەی 255 ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت، کە زۆربەی بریتییە لە کڕینی نەوتی عێراقی لەلایەن کۆماری چیکەوە، لەکاتێکدا عێراق ئۆتۆمبێلی چیکی دەکڕێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی زۆنگاوەکانی عێراق.

کشتوکاڵی پارێزگای زیقار: ئاوی زۆنگاوەکان بۆ نزیکەی 75 سانتیمەتر بەرزبووەتەوە

سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵی پارێزگای زیقار دەڵێ، بەهۆی شەپۆلی ئەم دواییەی بارانبارینەوە ئاستی ئاو لە زۆنگاوەکان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و ئاماژە بەوەش دەکات، ئەم بەرزبوونەوەیەی ئاو "ئومێدی لای دانیشتووانی ناوچەکە، بەتایبەتی ئاژەڵداران و جووتیاران بۆ بووژانەوەی ژینگەیی و ئابووری دروستکردووە."