رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دیالە دەڵێت، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە زیاتر لە 12 کەس لە دیالە خۆیان کوشتووە.
دوایین خۆکوشتن لە دیالە پێشنیوەڕۆی رۆژی سێشەممە 12ی ئاداری 2024 بوو، کاتێک پیاوێکی بەتەمەن بەناوی حەسەن عەلی خان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. رووداوەکە لە ناوچەی ئەرکەوازی کۆن لە قەزای خانەقین روویدا، ئەو کەسە کاسب و لەدایکبووی ساڵی 1948 بوو.
عەقید هەیسەم سەلمان شەمەری، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دیالە، رۆژی چوارشەممە 13ی ئاداری 2024 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەو هاونیشتمانییە باری دەروونیی تەواو نەبووە و بە تاپڕ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە."
سەلاح مەهدی مەجمەعی، بەڕێوەبەری ئۆفیسی دیالە لە کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق، رۆژی 21ی کانوونی دووەمی 2024 رایگەیاند، لە ساڵی 2023دا 38 رووداوی خۆکوشتن لە پارێزگای دیالە تۆمارکراون؛ ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەکە لە ساڵی 2022دا 17 رووداو بووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ