هادی عامری: ئەمریکا لە بەزاندنی ئاسمانی عێراق بەرپرسە

13-06-2025
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

ئەمینداری گشتیی رێکخراوی بەدر لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: "بەوپەڕی هۆشیاری و بەرپرسیارێتییەوە چاودێریی دەستدرێژییەکانی زایۆنی بۆ سەر گەلانی ناوچەکە و دوایین هێرشیشی بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەین."
 
هادی عامری رایگەیاندووە: "لە کاتێکدا کە بە تووندی سەرکۆنەی ئەو تاوانە دڕندانانە دەکەین، ئەو هێرشانە بە دەرخەری مایەپووچبوونی پڕۆژەی زایۆنی لە بەرامبەر بەرەی موقاوەمە دەزانین."
 
ئەمینداری گشتیی رێکخراوی بەدر ئاماژە بەوەش دەکات کە "بەرپرسیارێتی تەواو دەخەینە ئەستۆی لایەنی ئەمریکی، لە بەزاندنی ئاسمانی عێراق لەلایەن قەوارەی زایۆنییەوە و وەشاندنی گورزە دووژمنکارییەکانی بۆسەر کۆماری ئیسلامی؛ دەبێت حکومەتی عێراقیش رێکاری پێویست بۆ رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەو کارە بگرێتەبەر."
 
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی، ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانیی بەرفراوانی کردە سەر ئێران.
 
ئەمشەویش ئێران لە رێگەی مووشەکی بالیستی هێرشی کردە سەر ئیسرائیل.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە