رووداو دیجیتاڵ
ئەکرەم کەعبی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی نوجەبای عێراقی سەرکۆنەی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەکات، پشتیوانی بۆ تاران دووپات دەکاتەوە و هەڕەشە لە ئەمریکا و ئیسرائیل دەکات کە بەزاندنی سنووری ئاسمانیی عێراق "بێ لێپرسینەوە تێناپەڕێت."
کەعبی لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: "دووژمنکاریی چەپەڵی زایۆنی بۆ سەر کۆماری ئیسلامی و پێشێلکردنی سەروەری و سنووری ئاسمانیی عێراق بە هاوئاهەنگی داگیرکاری ئەمریکی بۆ چەندەمین جار، بێ لێپرسینەوە تێناپەڕێت."
کەعبی رایدەگەیێنێت: "پێویستە داگیرکاری ئەمریکی بە تەواوی لە هەموو خاک و ئاسمانی عێراق بکرێتە دەرەوە."
کەعبی کە لە لیستی تیرۆری ئەمریکادایە، دەڵێت، کاتێک عەرەب و رۆژئاوا "پشتیوانییان" لە داعش دەکرد، ئێران یارمەتیی عێراقی دەدا.
ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی نوجەبای عێراقی دەڵێت: "ئێرانی ئیسلام بە خوێن، چەک و پشتیوانیی بێهاوتا لەگەڵ فەلەستین و لوبنان دژی هێرشی دڕندانەی زایۆنی وەستایەوە."
ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی نوجەبا هەروەها دەڵێت: "دژی پڕۆژەی داعشی ئەمریکی و زایۆنی، ئێران پشتگیریی عێراقی کرد [...] لە کاتێکدا عەرەب و رۆژئاوا بە پارە و چەک پشتیوانییان لە داعش دەکرد."
بە گوتەی کەعبی، "ملهوڕی، لووتبەرزی و سەرەڕۆیی زایۆنییەکان، دەبێتە هۆی ملشکانیان و پەشیمان دەبنەوە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ