رووداو دیجیتاڵ
پیاوێک لە پارێزگاى دیوانییە ژنێک دەکوژێت و تەرمەکەى لە ناوچەیەک فڕێدەدات و دەچێتە دەرەوەى عێراق؛ هێزە ئەمنیەکانیش بە رێگەیەکی تایبەتی ئەو کەسەیان گەڕاندوەتەوە عێراق و لە نێو عێراق دەستگیریان کردووە.
13ى تەممووزى 2023، ئاژانسى هەواڵگرى و لێکۆڵینەوە فیدراڵییەکانى سەر بە وەزارەتى ناوخۆى عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، کەسێکیان لە دەرەوەى عێراقەوە پەلکێشى وڵات کردووەتەوە کە تۆمەتبار بووە بە کوشتنى ژنێک.
بەگوێرەى راگەیێندراوەکە، ئەو پیاوە لە دیوانییە بە گوللـە ژنێکى کوشتووە و تەرمەکەى لە ناوچەیەکى ئەو پارێزگایە فڕێداوە و دواتر هەڵاتووە و چووەتە دەرەوە، بەڵام هیچ وردەکارییەک لە بارەی کاتی ئەنجامدانی تاوانەکە و ئەو وڵاتەی تۆمەتبارەکە رووی تێکردووە، بڵاونەکراوەتەوە.
بەگوێرەى راپۆرتێکى رێکخراوى چاودێریى مافى مرۆڤ، لەساڵى 1991ەوە زیاتر لە چوار هەزار ژن لە عێراق بە پاساوى نامووس کوژراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ