رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکوەزیرانى عێراق دەڵێت، پێبژاردن کەوتووەتە سەر ویستی ئەو فەرمانبەرەى بۆ ئەو کارە راسپێردراوە و ئاماژە بەوەش دەکات کە "شتێک نییە بە ناوى پێبژاردنى دروست کە لە هاووڵاتیان وەردەگیرێت و 90%ى مۆڵەتى بیناسازى لە بەغداش گەندەڵى تێدا دەکرێت".
13ى تەممووزى 2023، محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق رایگەیاند، پێبژاردن کەوتووەتە سەر ویستی ئەو فەرمانبەرەی بۆى راسپێردراوە؛ گوتیشى،"ئەو فەرمانبەرە خۆى پێبژاردنەکە دیاری دەکات؛ ئەو لایەنى یاسادانەرە؛ پێبژاردنەکە دەگۆڕێت؛ کەمى دەکاتەوە؛ هەموو شت لاى خۆیەتى. سەدان هەزار رێگە هەیە. شتێک نییە بەناوى پێبژاردنى دروست کە لە هاووڵاتى وەردەگیرێت و دەچێتە گەنجینەوە. ئەوە بووەتە نەریتێک و رێککەوتن لەسەرى هەیە."
ئەو گوتانەى محەممەد شیاع سوودانى لە میانى سەردانیکردنى ئەمیندارێتى بەغدا بووە، کاتێک لەگەڵ لەگەڵ بەرپرسانى ئەو ئەمیندارێتییە کۆبووەوە.
محەممەد شیاع سوودانى ئاماژەى بەوەدا کە ئەو مامەڵەیە لەگەڵ پێبژاردنەکان کاریگەرى لەسەر ئەوان و حکومەت و بەهاى دەوڵەتیش دەبێت و گوتیشى، " 90%ى مۆڵەتەکانى بیناسازى لە بەغدا گەندەڵییان تێدایە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ