بارەگایەکی حەشدی هۆزەکان لە ئەنبار بۆردوومان کرا

13-08-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بارەگایەکی حەشدی هۆزەکان کە عەرەبی سوننەن، لە پارێزگای ئەنبار بۆردوومان کرا.
 
شێخ عەبدوڵڵا جغێفی، راوێژکاری فالح فەییاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی بۆ کاروباری ئەنبار بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەمشەو بە درۆن هێرش کراوەتە سەر بارەگای شێخ مەندول سەتم جغێفی لە ناوچەی جبات."
 
جبات دەکەوێتە رۆژئاوای شارۆچکەی راوە لە بیابانی ئەنبار لە رۆژئاوای عێراق.
 
شێخ عەبدوڵڵا جغێفی گوتی، درۆنەکە نارنجۆکی هەڵگرتبوو و لەنێو پەرژینی بارەگاکەدا کەوتووەتە خوارەوە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.
 
سەبارەت بە سەرچاوەی ئەو هێرشە، بە گوتەی راوێژکارەکەی فالح فەییاز، "سەرچاوەکەی نادیارە؛ نازانین داعش بووە یان هێز و وڵاتی دیکە."
 
بەڵام ئەو هێزەی شێخ مەندول سەتم جغێفی لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "داعش هێرشەکەی کردووە."
 
هێزی شێخ مەندول سەتم جغێفی سەر بە لیوای 57ی حەشدی هۆزەکانە، کە سەر بە فەرماندەیی حەشدی ئەنبارە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."