یەدەگی نەوتی عێراق شەش ملیار بەرمیل زیادیکردووە

13-09-2023
هەستیار قادر
هەستیار قادر
کێڵگەیەکی نەوت لە عێراق
کێڵگەیەکی نەوت لە عێراق
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە پێشانگەیەکدا لە بەغدا کە بەشێک لە بەرپرسانی عێراقیش ئامادەی بوون، تێیدا ئامارى نوێی یەدەگى گاز و نەوت ئاشکرا کرا. وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، یەدەگی نەوتی وڵاتەکە شەش ملیار بەرمیل نەوت زیادیکردووە.
 
نوێنەرى بەشێک لە کۆمپانیاکانى وەبەرهێنانی نەوت، لەگەڵ نوێنەرانى وەزارەتی نەوت ئامادەى پێشانگەکە بوون. گفتوگۆکان لەسەر هەردوو گەڕى پێنجەم و شەشەمى گرێبەستەکانى گاز و نەوتى عێراق بوون. 
 
حەیان عەبدولغەنی، وەزیرى نەوتى عێراق لە پێشانگەکەدا گوتی، "وەزارەتی نەوت پاڵپشتیکاری سەرجەم کۆمپانیاکان دەبێت لەپێناو سەرخستنى ئەم گەڕانەى گرێبەستى نەوت، لە رێگەى ئاسانکاریی رێوشوێنە پێویستەکان بۆ کارکردنى ئەو کۆمپانیایانە، لەو پارێزگایانەى پەیوەندیدارن بەو گرێبەستانەوە."
 
گەڕى پێنجەمى گرێبەستەکان لە 24-2-2023، لەگەڵ کۆمپانیاکان واژۆ کرا، هەرچى گەڕى شەشەمى گرێبەستەکانە کە 11 کێڵگەى گاز دەگرێتەوە، لە 18-06-2023، راگەیێندرا بۆ ئەوەى کۆمپانیاکان دەرخستە پێشکێش بکەن بۆ وەرهێنان تێیدا.
 
جۆنسن جی، بەڕێوەبەری بەشی فرۆشتنی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستی کۆمپانیای کونلونە باسی لەوە کرد، "ئومێدەوارین پاڵپشتیی خۆمان پێشکێشی بازاڕی عێراق بکەین و سەرنج بخەینە سەر باکوور و باشووری عێراق. هەربۆیە ئومێدەوارین هاوئاهەنگییەکی باشمان لەگەڵ کۆمپانیای نەوتی عێراقی و کۆمپانیاکانی دیکە هەبێت، چونکە بازاڕی عێراق زۆر گرنگە. هەربۆیە ئومێدەوارین لە داهاتوودا پاڵپشتیی ئەم بازاڕە بکەین."
 
بەگوێرەى ئەو ئامارانەى کە وەزیرى نەوتی عێراق بڵاویکردووەتەوە، گەڕى گرێبەستەکانى نەوت و گاز، یەدەگى بۆ شەش ملیار بەرمیل نەوت و یەدەگی گازی بۆ 32 ملیار پێ سێجا بەرزکردووەتەوە. گوتیشی، یەدەگى ئێستاى عێراق 145 ملیار بەرمیل نەوت و 331 ملیار پێ سێجا گازە. 
 
وەزارەتى نەوت دەیەوێت بڕى بەرهەمهێنانى نەوت و گاز بەرزبکاتەوە کە ئێستا ساڵانە 1.5 ملیار بەرمیل نەوت و 330 ملیار پێ سێجایە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمیسیۆن

کۆمیسیۆن بۆ رووداو: داواکاریی دامەزراندنی 26 پارتی سیاسیمان رەتکردەوە

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، داواکاریی دامەزراندنی 26 پارتی سیاسی رەتدەکاتەوە و بەرپرسێکی کۆمیسیۆنیش هۆکارەکەی بۆ تەواونەکردنی رێکارە یاساییەکان گەڕاندەوە.