سوودانی: رێگە بە گەڕاندنەوەی سەردەمی دیکتاتۆری و گۆشەگیری نادەین

13-09-2025
مالیک محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، "رێگە بەوانە نادەین هەوڵی گەڕاندنەوەی سەردەمی وێرانکاری، دڕندەیی، دیکتاتۆری و گۆشەگیری دەدەن لەژێر ناونیشانی دیکەدا."

گوتەکانی محەممەد شیاع سوودانی لەکاتی بەشداریکردنی بوو لە رێوڕەسمی دەرچووانی خولی 30ی راهێنانی پەیمانگەی باڵای گەشەپێدانی ئەمنی و کارگێڕیی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، کە ئەمڕۆ شەممە، لە بەغدا بەڕێوەچوو.
 
سوودانی رووی لە ئەفسەرە دەرچووەکان کرد و گوتی، "بەرپرسیارێتیی ئێوە بەرگریکردنە لە سەروەریی عێراق و رووبەڕووبوونەوەی یاساشکێنان یان ئەوانەی یاری بە ئاسایشی نیشتمان و سەلامەتیی هاووڵاتیان دەکەن. جەختیش لەسەر خۆپڕچەککردن بە هۆشیاری، زانیاری و وریايی و بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو دەکەینەوە، بۆ لەباربردنی ئەو پڕۆژە تێکدەرانانەیەی کە عێراق دەکەنە ئامانج."
 
سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، "حکومەتەکەمان کاری کردووە بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی هاووڵاتیان و رەخساندنی کەشێکی ئارام لە سەرانسەری عێراقدا، توانیشمان متمانەی نێودەوڵەتی بۆ عێراق بگەڕێنینەوە، ژینگەی ئابووری و وەبەرهێنان و هەلی کار باشتر بکەین و پڕۆژەکانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان و ژێرخانی ئابووری دەستپێبکەین."
 
بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 11-11-2025 بکرێت. 
 
سوودانی دووپاتی کردەوە، پابەندن بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان، "حکومەتیش پابەندییە داراییەکانی جێبەجێ کردووە و پشتیوانیی تەواوەتی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەکات، بۆ سەرخستنی ئەم پرۆسە دیموکراسییە."
 
سەرۆکوەزیرانی عێراق گوتیشی، "رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵیی کارگێڕی و دارایی لەپێشینەی کارنامەکەماندایە، بەشی زۆریشی لەڕێگەی رێکارە چاکسازی و یاساییەکانەوە جێبەجێ کراوە. دامەزراوەکانی ئاسایشی ناوخۆ، شانبەشانی هێزە نیشتمانییەکان و پشتیوانیی گەل، رۆڵێکی سەرەکییان هەیە لە پاراستنی بوژانەوەی گەشەپێدانی گشتگیری عێراقدا."

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو رووفاتانەی رادەستکرانەوە

رووفاتی 70 قوربانیی دیکەی کۆمەڵکوژیی بادوش رادەستکرانەوە؛ بەشێکیان خەڵکی سلێمانین

فەرمانگەی دادپزیشکیی عێراق رایگەیاند، پێنجەمین کاروانی رووفاتی قوربانییانی کۆمەڵکوژیی زیندانی بادوش رادەستی کەسوکاریان کرانەوە، کە ژمارەیان 70 رووفاتە و بەشێکیان خەڵکی پارێزگای سلێمانین.