واژۆ بۆ کۆبوونەوەیەکى نائاسایی پەرلەمانى عێراق کۆدەکرێتەوە

13-10-2023
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە پەرلەمانى عێراق واژۆ بۆ کۆبوونەوەیەکى نائاسایی لەبارەى پرسی فەلەستین و سەرکۆنەکردنى هێرشەکانى ئیسرائیل کۆدەکرێتەوە.
 
رۆژی 12ى تشرینى یەکەمى 2023 دارا سێکانیانى، ئەندامى لیژنەى یاسایی پەرلەمانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، "دەست بە کۆکردنەوەى واژۆ کراوە بۆ کۆبوونەوەیەکى نائاسایی پەرلەمان لەبارەى دۆخى فەلەستین."
 
دارا سێکانیانى ئاماژەی بەوەش کرد، "زیاتر لە 60 واژۆ کۆکراونەتەوە و ئاراستەى سەرۆکایەتیى پەرلەمان دەکرێت بۆئەوەى ئەو کۆبوونەوەیە بکرێت، بۆ تاوتوێکردنى رووداوەکانى فەلەستین و سەرکۆنەکردنى هێرشەکانى ئیسرائیل."
 
لەبارەی کاتی کۆبوونەوەکە، ئەو پەرلەمانتارە گوتیشی، "ئەگەری زۆرە شەممەى داهاتوو بکرێت."
 
رۆژی 7ی ئەم مانگە بزووتنەوەی حەماس بە بەشداریی 4500 چەکدار و بەکارهێنانی 3500 مووشەک، ئۆپەراسیۆنی "تۆفانی ئەقسا"ی لە دژی ئیسرائیل دەستپێکرد، دواتر ئیسرائیل بە هێرشی مووشەکی بۆ سەر کەرتی غەززە و گەمارۆخستنە سەر کەرتەکە، وەڵامی هێرشەکەی حەماسی دایەوە.
 
وەڵامەکەی ئیسرائیل کاردانەوەی لایەنە عێراقییەکانی بەدوادا هات. ئەمڕۆ هەینی لایەنگرانی سەدر لە بەغدا گردبوونەوە دەکەن و وەکو پشتیوانییەک بۆ فەلەستین "نوێژی ملیۆنی" دەکەن.
 
رۆژی 12ى تشرینى یەکەمى 2023 فراکسیۆنى دەوڵەتى یاسا لە پەرلەمانى عێراق کە نوورى مالیکى سەرۆکایەتیى دەکات، لە راگەیێندراوێکدا داواى لە سەرۆکایەتیى پەرلەمان کرد کۆبوونەوەیەکى نائاسایی بکرێت بۆ تاوتوێکردنى رووداوەکانى ئەمدواییەى فەلەستین.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: مەترسیدارترین سەرکردەی داعش دەستگیرکرا

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیرکردنی یەکێک لە "مەترسیدارترین" سەرکردەکانی رێکخراوی داعش رادەگەیێنێت، کە پسپۆڕی تەقینەوە بووە و لە وڵاتێکی دراوسێوە گەڕاوەتەوە.