235 هەزار کەس وەک کارمەندی سەر سندووقەکانی دەنگدان دیاریکران؛'مووچە و ئەرکیان جیاوازە'

13-10-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، زیاتر لە 235 هەزار کەس وەکو کارمەندی سەر سندووقەکانی دەنگدان لە هەرێمی کوردستان و عێراق دیاریکران، 5٪یان دەبنە یەدەگ.
 
رۆژی دووشەممە، 13ـی تشرینی یەکەمی 2025، نەبەرد عومەر، سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند: "لە هەرێمی کوردستان 122 هەزار کەس داواکارییان پێشکێش کردبوو، بەڵام نزیکەی 34 هەزار کەس پێویست بوون و ناویان لە تیروپشک دەرچوو، بەسەر هەرسێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆک دابەشبوون".
 
ئێستا ئەو کارمەندانەی ناویان دەرچووە،  لە مەشقدان لەسەر دەنگدانی ئەلیکترۆنی و جیاکردنەوە و ژماردنی دەنگەکان، بە سێ قۆناخ مەشقیان پێدەکرێت، هەر قۆناخێک چوار رۆژ دەخایەنێت".
 
ئەو کارمەندانە رۆژانی دەنگدانی تایبەت و گشتی لە زیاتر لە 39 هەزار وێستگە سەرپەرشتیی دەنگدان دەکەن، سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت: "لەو ژمارەیەی ناویان دەرچووە 5٪یان وەکو یەدەگ دەستنیشان دەکرێن، بەڵام پێش دەستپێکردنی هەڵبژاردن و لە کاتی تەواوبوونی مەشقەکانیان".
 
لەبارەی مووچەی کارمەندەکانەوە، نەبەرد عومەر دەڵێت: "سێ جۆر هەن؛ ئەوانەی فەرمانبەر نین، سەرپەرشتیاری بنکەی دەنگدانن 400 هەزار دینار وەردەگرن، بەڕێوەبەریی وێستگە 300 هەزار دینار و کارمەندی سەر سندووقەکانیش 200 هەزار دینار وەردەگرێ، بەڵام ئەوانەی فەرمانبەرن و سەرپەرشتیاری بنکەی دەنگدانن 300 هەزار دیناریان دەدرێتێ، بەڕێوەبەریی وێستگە 200 هەزار دینار و کارمەندی سەر سندووقەکانیش 150 هەزار دینار وەردەگرن".
 
ئەو کارمەندانەی لە هەرێمی کوردستان ناویان بۆ سەر سندووقەکان دەرچووە بەمشێوەیەن:
 
- پارێزگای هەولێر: 12 هەزار و 339 کەس
- پارێزگای سلێمانی: 13 هەزار و 340 کەس
- پارێزگای دهۆک: 8 هەزار و 256 کەس
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بڕیارەکە لە کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دراوە.

بەغدا 7 رۆژ بۆ یەکلاکردنەوەی بڕی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان دادەنێت

بەگوێرەی بڕیارێکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، 7 رۆژ لەبەردەم لیژنەیەکی هاوبەشی هەولێر و بەغدایە بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو بڕە داهاتە نانەوتییەی دەبێت هەرێمی کوردستان رادەستی بکات. بەگوتی ئەندامێکی لیژنەی دارایی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەو هەنگاوە بۆ جێگیرکردنەوەی بڕەکەیە لە پڕۆژەیاسای بودجەی 2026ی عێراق.