رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئه‌ميندارى هاوپه‌يمانيى نه‌هجى عێراقى جەخت لە پاراستنی سه‌قامگيريى سياسى و ئەمنیی عێراق دەکەنەوە و هاوڕان لەوەی "به‌ئامانجگرتنى هه‌رێمى كوردستان به هێرشى درۆنى، هيچ ئه‌نجامێكى ئه‌رێنى بۆ عێراق لێناكه‌وێته‌وه."
رۆژی یەکشەممە، 14ـی کانوونی دووەمی 2024، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا گوتی، له به‌رده‌واميى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ به‌غدا، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ عه‌بدولساده ئه‌لفرێجى، ئه‌ميندارى هاوپه‌يمانيى نه‌هجى عێراقى، له‌باره‌ى دۆخى سياسيى و ئه‌منيى عێراقه‌وه، گفتوگۆيان كرد.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، هه‌ردوولا جه‌ختيان له پاراستنى سه‌قامگيريى سياسى و ئەمنیی عێراقیان كرده‌وه و هاوڕا بوون كه "تێكدانى دۆخى ئه‌منى و به‌ئامانجگرتنى هه‌رێمى كوردستان به هێرشى درۆنى، هيچ ئه‌نجامێكى ئه‌رێنى بۆ عێراق لێناكه‌وێته‌وه."
لەبارەی كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غداش، "پشتگيرييان بۆ گفتوگۆى هه‌ردوولا و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و ناردنى شايسته دارايييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، دووپات كرده‌وه."

رۆژی شەممە، 13ی کانوونی دووەمی 2024 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێک گەیشتە بەغدا و هەمان رۆژ لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق؛ فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری؛ محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پارتی تەقەدووم؛ نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا؛ قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق و ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کۆبووەوە.
ئەمڕۆش نێچیرڤان بارزانی زنجیرەیەک کۆبوونەوەی هەبوو؛ لەگەڵ هەریەکە لە لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق؛ فالح فەییاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی؛ موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق؛ حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر و عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق کۆبووەتەوە.
زیانەکانی هەرێمی کوردستان لە هێرشە درۆنییەکان، یەکێک لە بابەتە سەرەکییەکانی گفتوگۆی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بوو لەو سەردانە دوو رۆژییەیدا بۆ بەغدا.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە گوتارێکدا لە رێوڕەسمی ساڵیادی تیرۆرکردنی محەممەد باقر حەکیم، کە سەرۆکوەزیرانی عێراق و بەرپرسانی باڵای دیکە ئامادە بوون، ئاماژەی بەو هێرشە درۆنییانە کرد، کە لەلایەن میلیشیاکانی عێراقەوە دەکرێنە سەر بنکەی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگە، بە پێشێلکردنی دەسەڵاتەکانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی وەسفکرد و، گوتی "ئەو هێرشانە زیانێکی زۆریان بە ئاسایش و ژیانی خەڵکی هەرێمی کوردستان گەیاندووە."
بەگشتی لەدوای هێرشەکانی 7ـی تشرینی یەکەمی 2023ـی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل، هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا رووبەڕووی هێرشی گرووپەکانی سەر بە ئێران بوونەتەوە، بەگشتی لەو کاتەوەی جەنگی حەماس و ئیسرائیل دەستیپێکردووە، هێزەکانی ئەمریکا لانیکەم 100 جار لە هەرێمی کوردستان، عێراق و سووریا بە درۆن لەلایەن بەشێک لە گرووپە نەناسراوەکانی شیعەوە هێرشیانکراوەتە سەر.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ