داوا لە دادگەى فیدراڵى دەکرێت رۆژنامەى وەقائیعى عێراقى بکرێتە کوردى

14-02-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

دادگەى باڵاى فیدراڵى عێراق تاوتوێى سکاڵایەک دەکات بۆ ئەوەى رۆژنامەى وەقائیعى عێراقى بە زمانى کوردى دەربکرێت، گوتەبێژى وەزارەتى دادى عێراق دەڵێت: "کۆدەنگى هەیە بۆ ئەوەى ئەو رۆژنامەیە کۆپى زمانى کوردى هەبێت و بۆ ئەوە پشت بە نوێنەرایەتى هەرێمى کوردستان دەبەستین".
 
سکاڵاکە چوارشەممەى هەفتەى داهاتوو 19ى شوباتی 2025 لەلایەن دادگەى باڵاى فیدراڵییەوە تاوتوێ دەکرێت، سکاڵاکە لەلایەن کەسێکەوە بە ناوى خالید مستەفا پێشکێش کراوە.
 
لە سکاڵاکەدا داوا کراوە وەزارەتى دادى عێراق پەیوەست بکرێت بە دەرکردنى رۆژنامەى وەقائیعى عێراقى بە زمانى کوردی و هەموو ژمارەکانى رابردووى رۆژنامەکەش وەربگێڕدرێتە سەر زمانى کوردى.
 
یەکەم ژمارەى رۆژنامەى وەقائیعى عێراقى لە 8ى ئەیلوولی 1922 دەرچووە و سەر بە وەزارەتى دادە، ئەو یاسا و بڕیارایانەى پەرلەمان یان حکومەت دەریان دەکەن، پێویستە لەو رۆژنامەیە بڵاوبکرێنەوە بۆ ئەوەى لەرووى یاساییەوە بکەونە بوارى جێبەجێکردنەوە.
 
ئەحمەد لعێبى، گوتەبێژى وەزارەتى دادى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى گوت: "بەو دواییە وەرگێرەکانمان کەمبوونەتەوە کە بتوانن وەرگێڕانێکى راستەقینەى رۆژنامەى وەقائعیى عێراقى بکەن، زمانى کوردى زمانێکى بنەڕەتییە لە عێراق لەگەڵ زمانى عەرەبی." 
 
بەگوێرەى مادەى چوارى دەستوور، زمانى کوردى و عەرەبى زمانى فەرمین و پێویستە رۆژنامەى فەرمى بەو دوو زمانە دەربکرێن. 
 
گوتەبێژى وەزارەتى دادى عێراق گوتى: "لە هەوڵداین سوود لە نوێنەرایەتیى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا وەربگرین بۆ ئەوەى وەرگێڕانێکى وردى زمانى کوردى هەبێت بۆ ئەو یاسایانەى کە لە رۆژنامەى وەقائیعى عێراقى بڵاودەکرێنەوە." گوتیشی: لە ئەنجوومەنى دادى وەزارەتى داد کۆدەنگی هەیە بۆ ئەوەى کۆپییەکى کوردى رۆژنامەکە هەبێت".  
 
 

 

 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."