رووداو دیجیتاڵ
عەلی سیستانی، مەرجەعى باڵاى شیعەکانی عێراق دەڵێت، ئاهەنگگێڕان و یادکردنەوەی ڤالانتاین ئاساییە، ئەگەر "بەدڕەوشتی و گومڕابوونی تێدا نەبێت".
ئەمڕۆ هەینی، 14ـی شوباتی 2025، عەلی سیستانی، مەرجەعى باڵاى شیعەکانی عێراق، لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی رێکار بەرامبەر ئەو کەسە چییە کە بەبۆنەی رۆژی خۆشەویستییەوە ئاهەنگ دەگێڕێت؟ گوتی: "ئەگەر هاندانی بۆ کاری بەدڕەوشتی و گومڕایی تێدا نەبێت، هیچ رێگرییەک نییە."
وەڵامی ئەو پرسیارە، نووسینگەی عەلی سیستانی لە بەشی فەتواکاندا بڵاویکردووەتەوە.
14ی شوباتی هەموو ساڵێک، رۆژی ڤالانتاین (رۆژی خۆشەویستییە).
زۆرێک لە خەڵکی جیهان لەو رۆژەدا گوڵ و دیاری دیکە پێشکێشی خۆشەویستانیان دەکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ