سوودانی: هێرشکردنە سەر نێردە دیپلۆماسییەکان عێراق رووبەڕووی لێکەوتەی مەترسیدار دەکاتەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
مالیک محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی عێراق رایدەگەیێنێت، بڕیاری جەنگ تەنیا لە دەسەڵاتی دامەزراوەکانی دەوڵەتدایە و هۆشداریش دەدات لەوەی هێرشکردنە سەر نێردە دیپلۆماسییەکان، عێراق رووبەڕووی لێکەوتەی مەترسیدار دەکاتەوە.
 
رۆژی شەممە، 14ـی ئاداری 2026، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە گوتارێکیدا لەکاتی میوانداریکردنی ژمارەیەک لە پیاوانی ئایینی شیعە و سوننە رایگەیاند، "دەوڵەت بە دامەزراوەکانییەوە تەنیا لایەنی پەیوەندیدارە بۆ بڕیاردان لە جەنگ."
 
سەرۆکوەزیرانی عێراق هۆشداری داوە لەوەی "بۆردوومانکردنی بارەگای نێردە دیپلۆماسییەکان و هاوپەیمانان، عێراق تووشی لێکەوتەی مەترسیدار" دەکات و دەوڵەت بەردەوام دەبێت لە راوەدوونانی ئەوانەی تێوەگلاون لەو کارانە.
 
سوودانی سەرکۆنەی بە ئامانجگرتنی هێزە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبی دەکات و دەڵێت، "قبووڵ ناکەین رۆڵەکانمان لە مەترسیی بە ئامانجگرتندا بن و هەموو هەوڵێک بۆ پاراستنیان دەدەین."
 
ئاماژەی بەوە کردووە، "بازنەی جەنگ فراوان بووە و ئێستا مەترسی لەسەر پڕۆژەکانی ژێرخان و دابینکردنی وزە لە تەواوی ناوچەکەدا هەیە." گوتیشی، "نەتەنیاهووی تاوانبار ناوچەکەی تێوەگلاندووە لەم جەنگە و تەنانەت چەکی قەدەخەکراویش بەکاردێنێت."

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نەخشەی عێراق و وێستگەیەکی کارەبا

وەزارەتی کارەبای عێراق بۆ رووداو: هەناردەی گازی ئێران نزیکەی سێ هێندە زیادیکردووە

گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی کە دۆخی کارەبای وڵات جێگیرە و رایدەگەیێنێت، قەبارەی هەناردەی گازی ئێران بۆ وێستگەکانی کارەبا بۆ نزیکەی سێ هێندە زیادیکردووە.