لە زیقار گۆشتفرۆشێک بە تاى خوێنبەربوون گیانى لەدەستدا

14-07-2023
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

تووشبوویەکى دیکەى تاى خوێنبەربوون لە پارێزگاى زیقار گیانى لەدەستدا کە گۆشتفرۆش بووە، بەوەش ژمارەى ئەو کەسانەى لەو پارێزگایە بەهۆى ئەو نەخۆشییەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 12 کەس.
 
رۆژی 14ى تەممووزى 2023،  د. حەیدەر حەنتوش، بەڕێوەبەرى هۆبەى نەخۆشییە گواستراوەکانى تەندروستیى پارێزگاى زیقار بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، رۆژی پێنجشەممە، 13ى تەممووز تووشبوویەکى دیکەى تاى خوێنبەربوون لە زیقار گیانى لەدەستداوە کە گۆشتفرۆش بووە.
 
بە گوتەی د. حەیدەر حەنتوش لەسەرەتاى ئەمساڵەوە لە زیقار 99 کەس تووشی تای خوێنبەربوون بوون و 12 لەو تووشبووانە گیانیان لەدەستداوە، ئەوە جگە لەوەى دوو کەسی دیکە لەوانەى گیانیان لەدەستداوە یەکلانەبووەتەوە، کە بەهۆى تاى خوێنبەربوونەوە بووە یان نا.
 
بۆ دووەم ساڵ لەدواى یەک پارێزگاى زیقار لە ریزبەندیی یەکەمى پارێزگاکانى عێراقە لە رووى تووشبوون و گیانلەدەستدان بەهۆى تاى خوێنبەربوونەوە.
 
رۆژی 12ى تەممووزى 2023 ساڵح حەسناوى، وەزیرى تەندروستى عێراق رایگەیاند لە سەرەتاى ئەمساڵەوە ژمارەى تووشبووانى تاى خوێنبەربوون لە عێراق گەیشتووەتە 377 کەس، کە 14٪ی تووشبووەکان گیانیان لەدەستداوە.
 
رۆژی 6ى تەممووزى 2023 ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق بڕیاری دا بە تەرخانکردنى سێ ملیار دینار لە یەدەگى بارى لەناکاوى بودجەى 2023 بۆ لیژنەى باڵاى نیشتیمانى تاى خوێنبەربوون.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."