موڵک و ماڵى وەزیرى پێشووى نەوتى عێراق دەستى بەسەردا گیرا

14-08-2023
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

دادگەیەکى تایبەت بە دۆسیەکانى دەستپاکى عێراق بڕیاریدا دەست بەسەر موڵک و ماڵى ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیرى پێشووى نەوتدا بگرێت، ئەوەش بەتۆمەتى وەرگرتنى بەرتیل.
 
میدیای فەرمى عێراق لە زارى سەرچاوەیەکى دادوەریى عێراقەوە بڵاویکردەوە کە دادگەى لێکۆڵینەوەکانى کەرخ کە تایبەتە بە دۆسیەکانى دەستپاکیی عێراق بڕیاریداوە بە دەستگرتن بەسەر موڵک و ماڵى گواستراوە و نەگواستراوەى ئیحسان عەبدولحەبار، وەزیرى پێشووى نەوت.
 
بەگوێرەى میدیاى فەرمیی عێراق، ئەو بڕیارە لەسەر بنەماى دۆسیەیەک بووە کە گوایە وەزیری نەوتی عێراق پۆستەکەی بۆ وەرگرتنى بەرتیل لە ژمارەیەک وەبەرهێن لە چوارچێوەى گرێبەستەکانیان لەگەڵ وەزارەتى نەوت قۆستووەتەوە.
 
ئیحسان عەبدولجەبار لە ساڵی 2020 بۆ 2022 وەزیرى نەوتی عێراق بوو و بۆ ماوەیەکیش وەزیرى دارایی بوو بە وەکالەت لە حکومەتى عێراقدا کە مستەفا کازمى سەرۆکایەتیى دەکرد.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."