وەزارەتی بازرگانیی عێراق "پاکسازیی ئەلیکترۆنی" بۆ پسوولەی خۆراک دەکات

14-08-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، لە مانگی داهاتووەوە پرۆسەی سڕینەوەی ناوی ئەو کەسانە دەستپێدەکات کە بە شێوەیەکی نایاسایی سوودمەند بوون لە سیستمی بەشەخۆراک. گوتەبێژی وەزارەتەکەش دەڵێت، ئەو کەسانەی مردوون یان مووچەکانیان لە دوو ملیۆن دینار زیاترە، ناوەکانیان دەسڕدرێتەوە.
 
محەممەد حەنوون، گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 14-08-2025، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، پرۆسەکە بە شێوەیەکی ئەلیکترۆنی دەبێت و ئامانج لێی پاککردنەوەی لیستی سوودمەندانە لەو ناوانەی کە شایستە نین.
 
بەگوێرەی گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق، پرۆسەی سڕینەوە لە فۆڕمی خۆراک ئەم کەسانە دەگرێتەوە:
 
• ئەوانەی مردوون.
• ئەو فەرمانبەرانەی مووچەکانیان لە دوو ملیۆن دینار زیاترە.
• ئەوانەی ماوەیەکی زۆرە لە دەرەوەی وڵاتن.
• ناوی دووبارە و ناڕێک.
• ئەو ئەندامانەی لە خێزانەکانیان جیابوونەتەوە، وەک هاوسەرگیری، بەڵام هێشتا ناوەکەی لە نێو خێزانەکەی نەسڕاوەتەوە.
• هەر کەسێکی دیکە کە بەشێوەیەکی نایاسایی تائێستا سوودمەند بووە.
 
حکومەتی عێراق لە هەوڵی نوێکردنەوەی سیستمی فۆڕمی خۆراکی وڵاتەکەیدایە کە لە ساڵی 1996ـەوە گۆڕانکاریی بنەڕەتی تێدا نەکراوە.
 
پرۆسەی نوێکردنەوەی فۆڕمی خۆراک لە رێگەی ئەپلیکەیشنێکەوە بەردەوامە و تاوەکو 25ی ئابی 2025 بەردەوام دەبێت.
 
تاوەکو 31-07-2025، لە هەرێمی کوردستان چوار ملیۆن و 482 هەزار و 2 کەس فۆڕمەکانیان نوێکردووەتەوە، کە دەکاتە رێژەی 83٪ـی کۆی دانیشتووان.
 
هاونیشتمان دەتوانن لە رێگەی ئەپلیکەیشنی (تموینی) کە بۆ سیستمی مۆبایلەکانی (iOS) و (Android) بەردەستە، زانیارییەکانیان نوێ بکەنەوە. ئەو کەسانەشی ناتوانن خۆیان تۆماری بکەن، دەتوانن سەردانی بنکە و بەڕێوەبەرایەتییەکانی پسوولەی خۆراک بکەن بۆ وەرگرتنی هاوکاری.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: مەترسیدارترین سەرکردەی داعش دەستگیرکرا

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیرکردنی یەکێک لە "مەترسیدارترین" سەرکردەکانی رێکخراوی داعش رادەگەیێنێت، کە پسپۆڕی تەقینەوە بووە و لە وڵاتێکی دراوسێوە گەڕاوەتەوە.