رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، 173 خێزانی دیکەی عێراقی لە کەمپی هۆلەوە گەڕێندراونەتەوە، کە ژمارەیان 634 کەسە.
عەلی عەباس، گوتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رۆژی پێنجشەممە 14-09-2023 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەو خێزانانە شەوی رابردوو لە کەمپی هۆل گەڕێندراونەتەوە عێراق."
گوتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق گوتیشی، "ئەمە یازدەیەمین کاروانی ئاوارەکانی هۆلە کە بگەڕێنەوە. تائێستا نزیکەی 1500 خێزان گەڕاونەتەوە، نزیکەی 6000 خێزانی عێراقی هێشتا لە کەمپی هۆل ماون بگەڕێنەوە."
ئاوارەکانی کەمپی هۆل، لەپاش وردبینیى دۆسیەکانیان لەلایەن لیژنەیەکى ئەمنیى عێراقییەوە، دەبرێنە کەمپى جەدعە لە نەینەوا، بە مەبەستى شیاندنەوەیان بەر لە گەڕاندنەوەیان بۆ زێدى پێشووى خۆیان.
کەمپى هۆل کەوتووەتە باشوورى رۆژهەڵاتى شارى حەسەکەى رۆژئاواى کوردستان، لەژێر کۆنترۆڵى هێزەکانى سووریاى دیموکرات - هەسەدەدایە، نزیکەی 70 هەزار کەسی تێدایە. زۆربەیان کەسوکاری چەکدارانی داعش.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ