وەزارەتی ناوخۆی عێراق بۆ رووداو: بە تۆمەتی شەڕەکەی بەغدا 35 کەسمان دەستگیر کرد

15-09-2024
مالیک محەممەد
دیمەنێکی کاتی شەڕەکە
دیمەنێکی کاتی شەڕەکە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

شەڕ لەنێوان چەند خێزانێکی ئاوارەی سووریی دانیشتووی بەغدا دروستبوو. گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراقیش دەڵێت، 35 پیاو، ژن و منداڵیان بە تۆمەتی شەڕەکە دەستگیر کردووە.
 
ئەمڕۆ شەممە، 14ی ئەیلوولی 2024 عەمید میقداد میری، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "دوای ئەوەی سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ شەڕ و پێکدادان لەنێوان چەند خێزانێکی بە رەچەڵەک سووریایی دانیشتووی گەڕەکی بەتاوینی بەغدا روویدا، هێزەکانی پۆلیسی رەسافە گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و توانییان 35 تۆمەتبار دەستگیر بکەن."
 
گوتیشی، "شەڕەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی نێوانیان بووە و تۆمەتبارەکان پیاو، ژن و منداڵن، کە ژمارەیەکیان لە شەڕەکەدا برینداربوون، بەڵام برینەکانیان سەخت نییە و چارەسەری پزیشکیی پێویستیان بۆ کراوە."
 
گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەش کرد، "تۆمەتبارەکان بەپێی بڕیاری دادگە لە بنکەی پۆلیسی رەسافە راگیراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە."
 
وەکو لەو گرتە ڤیدیۆییەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، دەردەکەوێت؛ پیاو و ژن و منداڵ بە دار و ئاسن بە تووندی لە یەکدی دەدەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پەرلەمانی عێراق

ئەنجوومەنی سوننەکان پێشنیاز بۆ سەرۆککۆمار دەکەن پێش 25ـی ئەم مانگە پەرلەمان کۆببێتەوە

ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانیی سوننەکان داوایان لە سەرۆککۆمار کرد رۆژی یەکەم کۆبوونەوەی خولی نوێی پەرلەمان دیاری بکات بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان و جێگرانی؛ پێشنیازیشیان کرد ئەو کۆبوونەوەیە بەر لە 25ـی کانوونی یەکەم بێت.