بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنی بەرەی تورکمانی: چوار بەربژێرمان سەرکەوتوون

14-11-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنی بەرەی تورکمانی رایگەیاند، جگە لەو دوو کورسییەی کەرکووک، دوو بەربژێری دیکەیان لە نەینەوا و بەغدا دەرچوون و لەگەڵ بەربژێرە تورکمانییەکانی دیکە هەشت کورسییان دەبێت.
 
رۆژی هەینی، 14ی تشرینی دووەمی 2025، جەودەت زوڵاڵ، بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنی بەرەی تورکمانیی عێراق بە رووداوی راگەیاند، جگە لەو دوو کورسییەی بەرەی تورکمانیی یەکگرتوو لە کەرکووک بەدەستی هێناوە، دوو بەربژێری دیکەیان لە لیستەکانی دیکە لە نەینەوا و بەغدا سەرکەوتنیان مسۆگەر کردووە.
 
بە گوتەی جەودەت زوڵاڵ، جگە لە چوار کورسییەکەی بەرەی تورکمانی، چوار بەربژێری دیکە لە لیستە جیاوازەکان دەرچوون کە یەکێکیان لە نەینەوا و ئەوی دیکە لە بازنەی سەڵاحەدین بووە.
 
تورکمانەکان لە کەرکووک بە دوو لیستی جیاواز بەشدارییان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کرد کە بریتی بوون لە "بەرەی تورکمانیی یەکگرتوو" و "ئینقازی تورکمانى".
 
بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنی بەرەی تورکمانی رایگەیاند، لیستی ئینقازی تورکمانى لیستێکی هاوتەریبی لیستی بەرەی تورکمانی بوو، کە 32 هەزار دەنگی بەدەستهێنا، بەڵام نەیتوانی کورسی بەدەست بهێنێت.
 
جەودەت زوڵاڵ گوتی: "هەندێک لە بەربژێرانی بەرەی تورکمانی چوونە نێو لیستی ئینقازی تورکمانی، ئەوەش وایکرد نزیکەی هەشت بۆ نۆ هەزار دەنگمان بچێت بۆ ئەو لیستە."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."