سەدر خۆى لە 12 بەربژێرى رەوتەکەى بێبەری دەکات

15-12-2023
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

رەوتى سەدر خۆى بێبەری دەکات لە 12 بەربژێری هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق. ئەو 12 کەسە ئامادە نەبوون بە بڕیارى ئەو رەوتە لە رکابەرییەکان بکشێنەوە.
 
بەگوێرەى نووسراوێکى نووسینگەى موقتەدا سەدر، رێبەرى رەوتى سەدر کە رۆژی پێنجشەممە، 14ى کانوونى یەکەمى 2023 دەریکردووە، سەدر بێبەریبوونى رەوتەکەى لە 12 بەربژێرى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکان دەربڕیوە کە سەر بەو رەوتە بوون و ئامادە نەبوون بکشێنەوە. 
 
لەو نووسراوەدا هاتووە، هەڵوێستى موقتەدا سەدر روونە لەوەى کە بایکۆتى هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق دەکات و دەشڵێت، "ئەو 12 بەربژێرە نوێنەرایەتیمان ناکەن لە هیچ رێوشوێنێک کە بیگرنەبەر، دواى ئەوەى رەتیان کردەوە کە بکشێنەوە و پابەندى بڕیارەکانمان نەبوون".
 
لەو 12 بەربژێرە پێنجیان لە سنوورى بەغدان، پێنجى دیکەیان لە پارێزگاى بابل و دووانەکەى دیکەش لە میسان و واستن.
 
موقتەدا سەدر لە 13ى کانوونى یەکەم لە نووسینێکدا لە تۆڕى کۆمەڵایەتى ئێکس داواى لە لایەنگرانى کرد کە هێرش نەکەنە سەر ئەو شتانەی پەیوەندییان بە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراقەوە هەیە کە بە "هەڵبژاردنى گەندەڵى" ناویبرد و نووسیبووی، "ئێمە کەسانێکین خۆمان پاک دەکەینەوە لە گڵاوى گەندەڵییەکانیان و گەمەى هەڵبژاردنیان. ئەوان کەسانێکن خراپەکارى دەکەن و خوداش خراپەکارى خۆش ناوێت".
 
رۆژی 16ى کانوونى یەکەم، دەنگدانى تایبەت و رۆژی 18ى هەمان مانگیش دەنگدانى گشتى بۆ هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانی عێراق دەکرێت. زیاتر لە 16 ملیۆن کەس مافى دەنگدانیان لەو هەڵبژاردنەدا هەیە و پێنج هەزار و 904 کەس خۆیان بەربژێر کردووە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: مەترسیدارترین سەرکردەی داعش دەستگیرکرا

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیرکردنی یەکێک لە "مەترسیدارترین" سەرکردەکانی رێکخراوی داعش رادەگەیێنێت، کە پسپۆڕی تەقینەوە بووە و لە وڵاتێکی دراوسێوە گەڕاوەتەوە.