کارتی زانیاری نامێنێت و تێکەڵ بە کارتی نیشتمانی دەکرێت

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بە فەرمانی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، کارتی زانیاری نامێنێت و تێکەڵ بە کارتی نیشتمانی دەکرێت، لەگەڵ زیادکردنی چەند خزمەتگوزارییەکی دیکەدا.
 
ئەو بڕیارەی سوودانی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پڕۆژەی رێکخستنەوەی کارتی نیشتمانی بوو، کە یەکشەممە 14ـی کانوونی یەکەمی 2025 ئەنجامدرا.
 
بەگوێرەی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیران، لەو کۆبوونەوەیەدا تاوتوێی راسپاردەکانی تایبەت بەو پڕۆژەیە کراوە، بۆ ئەوەی کارتی نیشتمانی ببێتە سیستمێکی سەرەکی بۆ بەڕێوەبردنی زانیاریی کەسیی هاووڵاتییان و زیادکردنی کارتی زانیاری بۆ ناو کارتی نیشتمانی، بەبێ ئەوەی پێویست بکات بە جیا دەربهێنرێت.
 
لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پەرەپێدان بە سیستەمی ئەلیکترۆنیی کارتی نیشتمانی کراوە، بۆ ئەوەی خزمەتگوزاریی دیکە پێشکەش بکات، لەوانە: گۆڕینی شوێنی نیشتەجێبوون، داواکردنی وێنەی تۆماری و گۆڕینی باری کۆمەڵایەتی.
 
سوودانی فەرمانی داوە بە تەواوکردنی پرۆسەی رێکخستنەوەی کارتی نیشتمانی لە کەمترین ماوەدا و بەڵگەنامەکانی دیکەی بۆ زیاد بکرێت، تاوەکو ببێتە سەرچاوەیەکی نیشتمانیی ئەلیکترۆنی بۆ کەمکردنەوەی قورسایی لەسەر شانی هاووڵاتییان لە هەڵگرتنی بەڵگەنامەکان و کەمکردنەوەی سەردانیکردنی فەرمانگەکان.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیناری عێراقی جۆری 10 هەزار دیناری. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

بانکی رافیدەین 20 لقی دیکەی بۆ رووبەڕووبوونەوەی سپیکردنەوەی پارە خستەکار

بانکی رافیدەین دەڵێ، 20 لقی دیکەی خستووەتە نێو سیستمی پێشکەوتووی رووبەڕووبوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و پاڵپشتیی دارایی تیرۆر، بەمەش دەبێتە یەکەمین بانکی عێراقی ئەو سیستمە بۆ چاودێریکردنی رۆژانەی مامەڵە بانکییەکان کارا دەکات.