ئەنجوومەنی سوننەکان پێشنیاز بۆ سەرۆککۆمار دەکەن پێش 25ـی ئەم مانگە پەرلەمان کۆببێتەوە

14-12-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانیی سوننەکان داوایان لە سەرۆککۆمار کرد رۆژی یەکەم کۆبوونەوەی خولی نوێی پەرلەمان دیاری بکات بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان و جێگرانی؛ پێشنیازیشیان کرد ئەو کۆبوونەوەیە بەر لە 25ـی کانوونی یەکەم بێت.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 14ـی کانوونی یەکەمی 2025، ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانیی سوننەکان لە ماڵی موسەنا سامەڕایی، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم لە بەغدا کۆبوونەوە.
 
لە راگەیێنراوێکدا ئەو ئەنجوومەنە داوای لە سەرۆککۆمار کرد "پەلە" بکات لە دیاریکردنی رۆژی یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان و دوو جێگرەکەی، پێشنیازیشیان کردووە ئەو کۆبوونەوەیە بەر لە 25ـی کانوونی یەکەمی 2025 ئەنجام بدرێت.
 
بەگوێرەی دەستووری عێراق، دوای پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمان، لە ماوەی 15 رۆژدا سەرۆککۆمار ئەندامانی خولی نوێ بۆ یەکەم کۆبوونەوە بانگهێشت دەکات و تێیدا سەرۆکی پەرلەمان و دوو جێگرەکەی هەڵدەبژێردرێن.
 
ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی تاوتوێی پشکی دەستووریی سوننەکان و تێڕوانینیان کردووە لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێ و کارنامەکەی، لەگەڵ ئەو ئاڵنگارییانەی رووبەڕووی دەبنەوە.
 
ئەوە دووەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانیی سوننەکان بوو کە لە دوای پێکهێنانییەوە ئەنجام دەدرێت.
 
 ئەو ئەنجوومەنە لە پارتەکانی تەقەدووم و جەماوەری نیشتمانی، هاوپەیمانێتییەکانی سەروەری، عەزم و حەسم پێکدێن؛ زیاتر لە 70 کورسییان لە پەرلەمانی عێراق هەیە و لە سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق داوای پۆستی سەرۆکی پەرلەمان دەکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."