رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرى پێشووى شوێنەوارى سەڵاحەدین بە حەوت ساڵ بەندکردن سزا درا، بەهۆى ساختەکردنى تاپۆى زەوییەکى شوێنەواری و گۆڕینی رەگەزیی زەوییەکە بۆ کشتوکاڵى، بۆ ئەوەى مامەڵەى پێوە بکرێت، کە زیانەکەى بە نزیکەى 170 ملیار دینار مەزەندە کراوە.
دەستەى دەستپاکیى عێراق رایگەیاند، ئەو بەرپرسەى سەلاحەدین بەشێوەى ئامادەبوون دادگەیی کراوە و تۆمەتەکەشی زیانگەیاندنى بەمەبەست بووە بە موڵک و ماڵى گشتى.
بەڕێوەبەرى پێشووى شوێنەوارى سەلاحەدین تاپۆى پارچەیەک زەوى شوێنەوارى لەو پارێزگایە ساختەکردووە و وەک زەوى کشتوکاڵى داویەتیی بە هاووڵاتیان.
دەستەى دەستپاکیى عێراق ئاماژەى بەوەداوە، بەڕێوەبەرى پێشووى شوێنەوارى سەلاحەدین بەهۆى ئەو کارەیەوە زیانى 169 ملیار و 500 ملیۆن دینارى بە موڵک و ماڵى گشتى گەیاندووە.
بەگوێرەى یاسای کارپێکراوەکان لە عێراق ئەو پێگە و زەوییانەى شوێەنواریان تێدایە یان شوێنەواریین، مامەڵەى کڕین و فرۆشتنیان پێناکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ