تورکیا لە شاری نەجەف ناوەندی پێدانی ڤیزا دەکاتەوە

15-06-2022
هێمن عەساف
نیشانەکردن ناوەندی پێدانی ڤیزای تورکیا لە نەجەف
A+ A-

رووداو - هەولێر 

باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا، ناوەندی پێدانی ڤیزای تورکیای لە شاری نەجەف کردەوە.
 
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، 15ـی حوزەیرانی 2022، عەلی رزا گونەی، باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە نەجەف و لەگەڵ ماجید وائیلی پارێزگاری شارەکە کۆبووەوە و پێکەوە ناوەندی پێدانی ڤیزای تورکیایان لە شارەکە کردەوە. 
 
عەلی رزا گونەی گوتی: "وەک باڵیۆزی کۆماری تورکیا دەستی برایەتی بۆ شیعەکانی عێراق درێژ دەکەین. نەجەفیش یەکێکە لە گرنگترین شارەکانی عێراق. رۆژانە پێنج بۆ حەوت هەزار ڤیزا دەدەینە عێراقییەکان. هەمیشە هاتنمان بۆ نەجەف دڵخۆشی کردووین".
 
باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا باسی لەوەش کرد، لە مانگەکانی داهاتوودا کونسوڵگەرییەکی نوێی تورکیا لە شارەکە دادەنێن. 
 
هەروەها پارێزگاری نەجەف خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بە کردنەوەی ناوەندی پێدانی ڤیزەی تورکیا لە شارەکەیان و رایگەیاند: ''باڵیۆز لە عێراق ئەرکی مرۆیش لە ئەستۆ دەگرێت و بە سەردانیکردنی بۆ نەجەف پەیامێکی مرۆیی دا، دژی مەزهەبگەرایی و جوداخوازی. ئەوە نیشانی دەدات گرنگیی بە نەجەف دەدەن، هەروەها باڵیۆز رایگەیاند کە گەل و حکومەتی تورکیا گرنگیی بە نەجەف دەدەن''.
 
تورکیا 13 ناوەندیی پێدانی ڤیزای لە هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی عێراق هەیە. رۆژانە نزیکەی حەوت هەزار ڤیزا دەداتە هاووڵاتییانی عێراق و هەرێمی کوردستان.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە