وەزارەتى گواستنەوەى عێراق بۆ رووداو: فڕۆکەخانەى بەسرە لە تاوەکو 10:00ـى شەو کراوەیە

15-06-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بڕیاری دا ماوەی کارکردن لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەسرە درێژبکاتەوە و رایگەیاند، لە سبەی دووشەممەوە فڕۆکەخانەکە لە کاژێر 04:00ـی بەیانی تاوەکو 10:00ـی شەو کراوە دەبێت.

ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت لە 13ـی حوزەیرانەوە، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، گەشتە ئاسمانییەکان لە عێراق راگیرابوون.
 
مەیسەم ساقی، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، رۆژی یەکشەممە، 15-06-2025، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بڕیارەکە لە 16ـی حوزەیرانەوە جێبەجێ دەکرێت و تاوەکو کاتێکی دیکە بەردەوام دەبێت. گوتیشی: "ئامانج لە کردنەوەی فڕۆکەخانەکە ئاسانکارییە بۆ ئەو گەشتیارە عێراقییانەی لە دەرەوەی وڵات گیریان خواردووە."
 
گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە جەختی کردەوە، جگە لە فڕۆکەخانەی بەسرە، سەرجەم فڕۆکەخانەکانی دیکەی عێراق بە داخراوی دەمێننەوە.
 
هاوکات، کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراقی داوای لەو گەشتیارانە کردووە کە بلیتی 14 گەشتیان لە فڕۆکەخانەی بەسرە هەبووە، سەردانی نووسینگەکانیان بکەنەوە. گەشتەکان بۆ وڵاتانی پاکستان، ئیمارات، میسر، بەحرەین و هیندستان دەبن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەتائیبی سەیدولشوهەدا.

کەتائیبی سەیدولشوهەدا: دەستمان لە رووداوەکەی قەزای خەبات نییە و سکاڵا تۆمار دەکەین

ئەنجوومەنی راگەیاندنی کەتائیبی سەیدولشوهەدا لە راگەیێندراوێکدا وەڵامی ئەو دەنگۆیانە دەداتەوە باس لە تێوەگلانیان دەکەن لە رووداوەکانی ئەم دواییەی قەزای خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر و رایدەگەیێنێت: "ئەو تۆمەتانە بێ بنەمان و بەشێکن لە هەڵمەتێکی رێکخراو دژی ئێمە."