وەزارەتی دادی عێراق: خوێندنی بەکالۆریۆس لەنێو بەندیخانەکان دەکرێتەوە

15-08-2021
نەهرۆ محەممەد
نیشانەکردن خوێندنی بەکالۆریۆس
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
وەزارەتی دادی عێراق بە هاوئاهەنگی لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کار دەکات تاوەکو گەنجانی نێو گرتووخانەکان بخوێنن و پێش دەرچوونیان لە بەندیخانە بڕوانامەی بەکالۆریۆس بەدەستبهێنن.
 
ئەحمەد لعێبی، گوتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق رۆژی یەکشەممە 15-08-2021 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، وەزارەتی داد کار دەکات بۆئەوەی گەنجانی نێو زیندانەکان پێش دەرچوونیان لە زیندان، بۆ نێو کۆمەڵگە ئامادە بکرێن، ئەوەش لە رێگەی چەند هەنگاوێکەوە، کە بریتین لە: رەخساندنی دەرفەتی خوێندن بۆیان لەنێو زیندان، پێشکێشکردنی چارەسەری دەروونی بۆ ئەو کەسانەی کێشەی دەروونییان هەیە، چارەسەری کێشەی خێزانیی ئەو کەسانەی کە هەیانە.
 
گوتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد، "لە سەرەتای مانگی ئەیلوولەوە کار بە پرۆگرامێکی تایبەتی خوێندن دەکەن کە ئامانج لێی بەخشینی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە بە گەنجانی نێو بەندیخانەکان. پرۆگرامەکەی خوێندن لەنێو بەندیخانەکان دەبێت و کتێبی چاپکراوی پرۆگرامی خوێندنیان بۆ دابین دەکرێت. لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا رێککەوتووین لەسەر میکانیزمێک بۆ هەبوونی پرۆسەی خوێندن لەنێو زیندانەکان".
 
ئەحمەد لعێبی راشیگەیاند، گەنجانی نێو بەندیخانەکان ئارەزووی تەواوکردنی خوێندنی زانکۆ دەکەن بۆئەوەی دوای دەرچوونیان لە زیندان ئامادەبن و هەلی کاریان دەستبکەوێت.
 
گوتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق باسی لەوەش کرد، "ژمارەیەکی زۆر لە زیندانییەکان تەمەنیان لەنێوان 10 بۆ 15 ساڵدایە، بۆیە وەزارەتی داد بە هاوئاهەنگیی وەزارەتی خوێندنی باڵا کار دەکات تاوەکو کاتە بەتاڵەکانیان بە پەرەپێدانی توانای خوێندن پڕبکەنەوە، ئەمەش بۆئەوەی دەرفەتی کارکردنیان بۆ بڕەخسێت، دوای ئەوەی لە زیندان دەردەچن".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دارێکی کریسمس. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بەرگریی شارستانیی عێراق رێنمایی بۆ شەوی سەری ساڵ بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی عێراق رێنمایی تایبەت بە بەکارهێنانی یارییە ئاگرینەکان لە شەوی سەری ساڵ بڵاوکردەوە و دەڵێت، تەقاندنی یارییە ئاگرینەکان بە شێوەی ئاسۆیی قەدەخەیە و ئاماژە بەوەش دەکات، هەر کەس سەرپێچی رێنماییەکان بکات "دەستگیر دەکرێ".