بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە ئەنبار بۆردوومان کرا

15-11-2023
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
جارێکی دیکە بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار لە رۆژئاوای عێراق بۆردوومان کرا.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 15-11-2023، بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنباری رۆژئاوای عێراق کرایە ئامانج کە هێزەکانی سوپای ئەمریکای لێیە.
 
سەرچاوەیەکی ئەمنی گوتی، دەنگی تەقینەوە لە دەوروبەری بنکەکە بیستراوە، بەڵام هێشتا ئەمە پشتڕاست نەکراوەتەوە. نازانرێت هێرشەکە بە مووشەک یاخود درۆن کراوە.
 
سابرینا سینگ، جێگری گوتەبێژی پێنتاگۆن، ئێوارەی رۆژی سێشەممە 14-11-2023 رایگەیاند، "لەبارەی هێزەکانمان لە عێراق و سووریا لە 17ی تشرینی یەکەمەوە تاوەکو ئەمڕۆ، 55 هێرش کراوەتە سەرمان، 27 لەو هێرشانە لە عێراق بووە. 28 هێرشیش لە سووریا".
 
لەبارەی زیانەکان، جێگری گوتەبێژی پێنتاگۆن گوتی، "تائێستا 59 سەربازی ئەمریکی بریندار بوون. جۆری برینەکانیان سووک بوون و زیاتر پەیوەندی بە مێشک هەژانەوە بووە. بەڵام ئێستا سەرجەم 59 سەربازەکە گەڕاونەتەوە بۆ سەر ئەرکی سەربازی خۆیان".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."