رووداو دیجیتاڵ
شەڕی هۆزایەتی لەسەر پارچەیەک زەوی لە پارێزگای میسان دروستبوو و بەرپرسێکی پارێزگاکەش دەڵێ، 7 کەس کوژراون.
ئەمڕۆ شەممە، 15-11-2025، شەڕی هۆزایەتی لەنێوان هەردوو هۆزی مەعمووری و رەفیع لە سنووری شاری عەلی غەربی لە رۆژئاوای پارێزگای میسان روویدا.
حوسێن عەلی مریانی، سەرۆکی لیژنەی بەرگری لە ئەنجوومەنی پارێزگای میسان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، شەڕەکە لەسەر پارچە زەوییەکی کشتوکاڵی بووە و لە ئەنجامدا 7 کەس لە هەردوولا کوژراون و 6ی دیکە برینداربوون.
بەگوتەی حوسێن عەلی مریانی، لە هۆزی رەفیع 4 کەس کوژراون و 3 کەسی دیکەش بریندار بوون؛ لە هۆزی مەعمووریش 3 کەس کوژراون و 3 کەسی دیکە بریندار بوون.
حوسێن عەلی مریانی رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان چوونە شوێنەکە و دۆخەکەیان کۆنترۆڵکردووە.
میسان یەکێکە لەو پارێزگایانەی باشووری عێراق کە زۆرجار شەڕ و پێکدادانی هۆزایەتی تێدا روودەدات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ