بەهۆی تەمەوە فڕۆکەخانەی بەغدا 8 کاژێر گەشتەکانی راگرت؛ 'دوو گەشتی هەولێر و سلێمانی دواخران'

15-12-2025
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

فڕۆکەخانەی بەغدا بەهۆی تەمەوە بۆ 8 کاژێر داخرا و بەو هۆیەوە 15 گەشت دواخران، کە دووانیان بۆ هەولێر و سلێمانی بوون.

ئەمڕۆ دووشەممە 15ی کانوونی یەکەمی 2025 مەیسەم سافی، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەهۆی بوونی تەم لە کاژێرەکانی دوای نیوەشەوەوە تاوەکو بەیانیی ئەمڕۆ، فڕۆکەخانەی بەغدا بە رووی گەشتە ئاسمانییەکاندا داخرا.
 
مەیسەم سافی گوتی، "ئێستا گەشتەکان ئاسایی بوونەتەوە."
 
هاوکات، ئەحمەد وەحید، بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندییەکان و راگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی فڕۆکەخانەکانی عێراق بە رووداوی گوت، "فڕۆکەخانەی بەغدا لە کاژێر 02:00 تاوەکو کاژێر 10:00ی بەیانی گەشتەکانی راگیران و بەو هۆیەوە 15 گەشتی ئاسمانی دواخران."
 
ئەحمەد وەحید ئاماژەی بەوەش کرد، "دوو لەو گەشتانە بۆ فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی بوون، بەڵام ئێستا گەشتەکان ئاسایی بوونەتەوە و بەگوێرەی ریزبەندی گەشتە دواخراوەکان قەرەبوو دەکرێنەوە."
 
ئەحمەد وەحید گوتیشی، داخستنەکە فڕۆکەخانەکانی بەسرە و موسڵی نەگرتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."