لیژنەى لێکۆڵینەوە لە هێرشەکانى سەر هەولێر لە 48 کاژێردا راسپاردە دەدەنە سوودانى

16-01-2024
هەستیار قادر
هەستیار قادر
نیشانەکردن هێرشی ئێران بۆ سەر هەولێر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لیژنەى لێکۆڵینەوەى عێراق لە هێرشەکانى ئێران بۆ سەر هەولێر لە پێنج ئەندام پێکدێت و وەزیرى ناوخۆى هەرێمى کوردستان تێیدا ئەندامە، دەبێت لەماوەى 48 کاژێردا راسپاردەى خۆیان لەسەر ئەو ھێرشانە بدەنە سەرۆکوەزیرانى عێراق.
 
بەگوێرەى نووسراوێکى عەبدولکەریم عەبدولحوسێن، سکرتێرى تایبەتى فەرماندەى گشتیى هێزە چەکدارەکانى عێراق کە ئەمڕۆ (16ـی کانوونى دووەمى 2024) دەریکردووە، دەقى بڕیارێکى محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیران و فەرماندەى گشتیى هێزە چەکدارەکانى ئاڕاستەى لایەنە پەیوەندارەکان کردووە بۆ پێکهێنانى لیژنەیەکى لێکۆڵینەوە لەو هێرشانەى شەوى 15ـی کانوونى دووەم کرانە سەر چەند شوێنێک لە هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان.
 
لە نووسراوەکەدا هاتووە؛ ئەرکى ئەو لیژنەیە لێکۆڵینەوەیە لە "رووداوى دەستدرێژىی مووشەکیى ئێران" کە هەولێرى کردووەتە ئامانج. 
 
بەگوێرەى نووسراوەکە، ئەو لیژنەیە دەستبەجێ کارەکانى دەستپێدەکات و لە ماوەى 48 کاژێردا راسپاردەى خۆى پێشکێکش بە سەرۆکوەزیران دەکات .
 
قاسم ئەعرەجى، راوێژکارى نەتەوەیی عێراق، سەرۆکایەتى لیژنەکە دەکات و ئەندامەکانیشى پێکدێن لە: رێبەر ئەحمەد، وەزیرى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لیوا روکن سەعد نەعیم، نوێنەرى ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، لیوا ماجید عەبدولحوسێن، نوێنەرى وەزارەتى بەرگرى و بریکارى سەرۆکى دەزگاى هەواڵگریى نیشتیمانیى عێراق.

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گواستنەوەی چەکدارانی داعش بە یاوەری سەربازانی ئەمریکا. وێنەکە AFP

رووداو لیستی ئەو چەکدارانەی داعش بڵاودەکاتەوە کە لە سووریاوە بۆ عێراق گوێزراونەتەوە

تۆڕی میدیایی رووداو لە رێگەی بەرپرسێکی باڵای ئەمنیی عێراقەوە ژمارەی ئەو چەکدارانەی پێشووی داعشی دەستکەوتووە کە لە سووریاوە بۆ عێراق گوێزراونەتەوە و ئێستا لە زیندانی کەرخ لە بەغدا دەستبەسەرن. چەکدارەکان هەڵگری وڵاتینامەی چەندین وڵاتن.