راوێژکارێکی سوودانی: هێرشەکانی سەر هەولێر دەبنە هۆی گۆڕانی سرووشتی پەیوەندییەکانی بە‌غدا و تاران

16-01-2024
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

راوێژکاری ئەمنیی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، حکومەتی ئێران مافی پێشێلکردنی سەروەریی عێراقی نییە، تەنانەت ئەگەر تۆمەتە ئاراستەکراوەکانیشی راست بن. ئاماژە بەوەش دەکات، هێرشەکەی سەر هەولێر دەبێتە هۆی گۆڕینی سرووشتی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و تاران.
 
رۆژی سێشەممە 16-01-2024 خالید یەعقوبی، راوێژکاری ئەمنیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، "بۆردوومانکردنی هەولێر لەلایەن ئێرانەوە بە تووندی رەتدەکەینەوە. ئەم هێرشە پێشێلکارییە بۆسەر سەروەریی عێراق و پێشێلکاریی بنەماکانی دراوسێیەتیی باشیشە."
 
سوپای پاسداران دەڵێت، 11 مووشەک تەقێندراون؛ ئامانجەکەش شوێنی "سیخوڕانی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل- مۆساد" بووە.
 
بەڵام ئەو تۆمەتە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان و تەنانەت قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراقیش رەتکرایەوە.
 
خالید یەعقوبی دەڵێت، هەندێک بەرپرسی ئەمنی لە ئێران سەرکردایەتیی ئەو وڵاتە بەلارێدادەبەن بۆ ئەوەی شکستی خۆیان لە رووداوەکەی تەقینەوەی کرمان پەردەپۆش بکەن و ئاماژە بەوەش دەکات، "ئەگەر تۆمەتەکانی ئێرانیش راست بن، ئەوە مانای ئەوە نییە ئەو وڵاتە مافی پێشێلکردنی سەروەریی عێراقی هەبێت، هەولێر بۆردوومان بکات و خەڵکی سڤیلی بێتاوان بکاتە ئامانج."
 
لەبارەی هەڵوێستی حکومەتی عێراق بۆ ئەو رووداوە، راوێژکارەکەی محەممەد شیاع سوودانی دەڵێت، "هەموو رێوشوێنێکی پێویست دەگرینە بەر بۆ پارێزگاریکردن لە سەروەریی عێراق."
 
بەگوێرەی ئەو راوێژکارەی سوودانی، ئەو هێرشە مووشەکییە دەبێتە هۆی گۆڕانی سرووشتی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و تاران لە زۆر بواردا.
 
کاژێر 23:30ی رۆژی دووشەممە 15-01-2024 سوپای پاسداران بە چەندین مووشەکی بالیستی هێرشی کردە سەر شاری هەولێر و لە ئەنجامدا 4 کەس گیانیان لەدەستدا و 16 کەسی دیکەش برینداربوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: مەترسیدارترین سەرکردەی داعش دەستگیرکرا

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیرکردنی یەکێک لە "مەترسیدارترین" سەرکردەکانی رێکخراوی داعش رادەگەیێنێت، کە پسپۆڕی تەقینەوە بووە و لە وڵاتێکی دراوسێوە گەڕاوەتەوە.