پارتی و رەوتی سەدر و سوننەکان، هاوپەیمانیی 'رزگارکردنی نیشتمان' پێکدەهێنن

16-03-2022
نەهرۆ محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دوای جەژنی نەورۆز، بڕیارە پارتی دیموکراتی کوردستان و رەوتی سەدر و هاوپەیمانی سەروەریی سوننەکان، هاوپەیمانییەک بەناوی "رزگارکردنی نیشتمان" رابگەیێنن. 
 
شەریف سلێمان، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هاوپەیمانی سێقۆڵی بەهێزە و بەردەوام بەهێزتر دەبێت، سەدرییەکان پێشنیازیانکردووە، هاوپەیمانی سێقۆڵی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و رەوتی سەدر و هاوپەیمانی سەروەریی سوننەکان، بکرێتە هاوپەیمانی"ئینقاز وەتەن" رزگارکردنی نیشتمان. 
 
ئەو پەرلەمانتارەی پارتی ئاماژەی بەوە کرد، هەرسێ لایەنەکە لارییان لەسەر ئەوە نییە و لە گفتوگۆکردنیش بەردەوامن. 
 
شەریف سلێمان گوتیشی، "لەگەڵ ئەوەی هێرشە مووشەکییەکانی سەر هەولێر و سەرقاڵبوون بە لێکۆڵینەوەکانی ئەو رووداوە، گفتوگۆکان و راگەیاندنەکەی دواخست، بەڵام بڕیارە دوای جەژنی نەورۆز ئەو هاوپەیمانییە رابگەیێنرێت، دەرگەش کراوە دەبێت بەڕووی هەر لایەنێک کە بێتە نێو هاوپەیمانییەکە و بە بەرنامەکەی رازی بێت.  
 
ئەو پەرلەمانتارەی پارتی باسی لەوەش کرد، سەدرییەکان جەخت لەوە دەکەنەوە، پێویستە قۆناخێکی تازە دەستپێبکەن بۆ ئاوەدانکردنەوەی عێراق، کۆتاییهێنان بە ناخۆشییەکان و گرفتی دارایی و ئابووری و ئاسایش، خزمەتگوزاریی پێشکێش بە خەڵک بکرێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عەلی زەیدی

گوتەبێژی هاوپەیمانیی نەسر بۆ رووداو: لە دوو رۆژی داهاتوودا عەلی زەیدی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

گوتەبێژی هاوپەیمانیی نەسر بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی رایدەگەیێنێت، لە دوو رۆژی داهاتوودا عەلی زەیدی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات. پەرلەمانتارێکی پارتیش دەڵێت، بڕیارە رۆژی شەممە عەلی زەیدی، سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی کۆبێتەوە.