رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە رایدەگەیێنێت، نەهامەتیی هەڵەبجە هانمان دەدات بۆ بەهێزکردنی سیستمی دیموکراسی.
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رۆژی 16ی ئاداری 2024 لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، "لە 36 ساڵیادی نەهامەتی هەڵەبجە، بە ئازارەوە یادی ئەم تاوانە و قوربانییەکانی دەکەینەوە، بۆ نەوەکان دووپاتی دەکاتەوە لە وەحشییەتی رژێمی گۆڕبەگۆڕ و تاوانەکانی دەرهەق بە رۆڵەکانی گەلی کوردمان و تەواوی لایەنەکانی گەلی عێراق، ئەم پرسە بە زیندوویی لە ویژدان دەمێنێتەوە، هانمان دەدات بۆ بەهێزکردنی سیستمی دیموکراسی."
سەرۆکوەزیرانی عێراق جەخت لەوە دەکاتەوە، "هەوڵەکانی حکومەت بەردەوام دەبێت لە دادپەروەریی بەرامبەر رۆڵەکانی گەلەکەمان، کە رووبەرووی ستەم بوونەتەوە و جێبەجێکردنی ئەو یاسایانەی کە پشتیوانی لە مافەکانیان دەکات."
لە کۆتایی دا محەممەد شیاع سوودانی "بەزەیی و بەرزی بۆ شەهیدانی هەڵەبجە و هەموو شەهیدانی عێراق" دەخوازێت.
رۆژی 16ی ئاداری 1988 شاری هەڵەبجە لەلایەن دەسەڵاتی ئەو کاتی عێراقەوە کیمیاباران کرا و لە ئەنجامدا نزیکەی پێنج هەزار هاونیشتمانیی شارەکە شەهید بوون و زیاتر لە 10 هەزاری دیکە بریندار بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ