زیاتر لە تۆنێک کاپتاگۆن بە هاوکاریى هەرێمى کوردستان دەستى بە سەردا گیرا

16-03-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
ئەو حەبانەی دەستیان بەسەردا گیراوە.
ئەو حەبانەی دەستیان بەسەردا گیراوە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

زیاتر لە تۆنێک حەبى هۆشبەرى کاپتاگۆن دەستى بەسەردا گیرا کە هەوڵدراوە لە سووریاوە بە رێگەى تورکیا بگەیێنرێتە عێراق.
 
وەزارەتى ناوخۆى عێراق رایگەیاند، هەردوو دەزگاى بنەبڕکردنى مادەى هۆشبەرى سلێمانى و هەولێر لە ئۆپەراسیۆنەکەدا بەشدار بوون و زانیارییەکانیان لەلایەن سعودیەوە پێدراوە. 
 
وردەکاریى دەستگرتن بەسەر ئەو بڕە مادە هۆشبەرەدا لە راگەیێندراوێکدا بوو کە ئەمڕۆ یەکشەممە، 16ى ئادارى 2024، میقداد میرى، گوتەبێژى وەزارەتى ناوخۆى عێراق بڵاوی کردەوە.
 
بڕى ئەو مادە هۆشبەرە، 1100 کیلۆگرام حەبى کاپتاگۆن بووە، زانیارى بەقاچاخبردنى بۆ ناو عێراق لەلایەن یەکەى مادە هۆشبەرەکانى سعودیەوە دراوە بە دەزگا ئەمنییەکانى عێراق. 
 
بە گوێرەى وەزارەتى ناوخۆى عێراق، پلانەکە وابووە ئەو کاروانەى مادەى هۆشبەر لە سووریاوە بگەیێنرێتە تورکیا و لەوێوە ببردرێتە نێو سنوورى عێراقەوە. 
 
میقداد میرى گوتى: "رەزامەندیى دادگەى لێکۆڵینەوەى رەسافە بۆ ئەو ئۆپەراسیۆنە وەرگیراوە، هەردوو بەڕێوەبەرایەتى بنەبڕکردنى مادەى هۆشبەرى سلێمانى و هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان تێیدا بەشدار بوون."
 
بە گوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەڕەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکانی عێراق، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تاوەکو یەکی ئادار، زیاتر لە یەک تۆن و 750 کیلۆگرام لە سەرجەم جۆرەکانی مادەی هۆشبەر دەستیان بەسەرداگیراوە و، نزیکەی 2000 هەزار تۆمەتباری بەکارهێنان و بازرگانیکردن بەو مادانە دەستگیرکراون.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."