رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، یەکەم کاروانی ئەو هاووڵاتییانەی عێراق کە ژمارەیان 145 کەسە، لە دەرەوەی وڵات گەڕێنرانەوە کە گیریان خواردبوو.
ئەو هاووڵاتییە عێراقییانە لە 15ی ئاداری 2026، بە فڕۆکە لە میسرەوە گواسترانەوە بۆ سعودیە، ئەوە یەکەم کاروانى گەڕاندنەوەى ئەو هاووڵاتییانە بوو.
مەیسەم سافی، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند, ئەو 145 هاووڵاتییەی عێراق دوای گواستنەوەیان بۆ سعودیە، لە رێگەی دەروازەی عەرعەرەوە گەڕانەوە عێراق.
بەهۆی دەستپێکردنی جەنگی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل، لە 28ی ئادارەوە ئاسمانی عێراق داخراوە.
مەیسەم سافی رایگەیاند، ئەو هاووڵاتییە عێراقییانە لە میسرەوە گواستراونەتەوە بۆ فڕۆکەخانەی عەرعەر، پێش ئەوەی لە رێگەی دەروازەی وشکانیی هەمان شاری سعودیەوە بگەڕێنەوە عێراق.
گەڕاندنەوەی هاووڵاتییانی عێراق کە لە دەرەوە گیریان خواردووە تاوەکو 18ی ئادار بەردەوام دەبێت، کە لە میسر و هیندستانەوە دەگوازرێنەوە بۆ سعودیە و لە بەرانبەریشەوە بۆ ئوردن دەگوازرێنەوە، بۆ ئەوەی لە رێگەی وشکانییەوە بگەڕێنەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ