رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ لووتکەی عەرەبی لە بەغدا بانگهێشت دەکات کە 17-05-2025 بەڕێوەدەچێت.
لەمیانی بەشداریکردنی لە دیداری سلێمانی، ئەمڕۆ چوارشەممە 16-04-2025 محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق باسی لووتکەی عەرەبیی کرد کە بڕیارە 17ی مانگی داهاتوو لە بەغدا بەڕێوەبچێت و گوتی، "ئەمە رووداوێکی گرنگە و شایستەی بەغدایە. گفتوگۆ عەرەبییەکان لەخۆدەگرێت، پێشوازیکردن لە سەرکردە و سەرۆکە عەرەبەکان لە ساتێکی چارەنووسساز و گرنگدایە لە ناوچەکە."
سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد، "ئێمە لە رۆڵی میوانداردا نامێنینەوە، بەڵکو رۆڵێکی کارا دەگێڕین لە داڕشتنی هەڵوێست و بڕیارەکاندا بۆ چارەسەرکردنی پرسە جیاوازەکانی پەیوەست بە ئاسایش و گەشەپێدان و ئابووری، هەوڵ دەدەین و بەردەوام ئامادەکاری دەکەین، بۆ پێشوازیکردن لەم رووداو گرنگە، کە جەخت لە گەڕانەوەی بەغدا و عێراق دەکاتەوە بۆ گۆڕەپانی کاریگەری عەرەبی و هەرێمی."
لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی، "ئایا ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بانگهێشتی دەکرێت بۆ ئامادەبوون لە لووتکەی عەرەبی؟" سوودانی گوتی، "بەڵێ، بە فەرمی بانگهێشتنامەمان بۆ ناردووە، بەخێربێت بۆ ئامادەبوون و بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی لووتکەی عەرەبیدا."
پرسیارێکی دیکە کە لە سەرۆکوەزیرانی عێراق کرا، ئەوە بوو، "ئایا بەهۆی ئەو پێشهاتانەی لە سووریا روودەدەن، عێراق پێویستی بە مانەوەی هێزەکان نابێت تاوەکو دوای ساڵی 2026؟" لە وەڵامدا ئەوەی خستەڕوو، "سەرەتا باسی بوونی هێزەکان ناکەین، باسی بوونی راوێژکاران دەکەین، راوێژکاران لە بنکە سەربازییەکانی عێراقدا، ئەم بوونە، من باسی رێککەوتننامەی لێکتێگەیشتن دەکەم، هەڵسەنگاندنمان بۆ دۆخی ئەمنیی ناوچەکە بەردەوامە و لەسەر ئەو بنەمایە هەنگاوەکانی داهاتوو دیاری دەکەین."
رۆژی یەکشەممە، 8ی کانوونی یەکەمی 2024، چەکدارانی دەستەی تەحریری شام بە سەرکردایەتیی ئەحمەد شەرع چوونە نێو دیمەشق و کۆتاییان بە دەسەڵاتی بەشار ئەسەد هێنا. رۆژی 29-01-2025، شەرع بە سەرۆکی کاتیی سووریا دەستنیشانکرا.
رۆژی شەممە 30ی ئاداری ئەم ساڵ، لە سووریا کابینەیەکی 23 وەزیری بەبێ سەرۆکوەزیران راگەیێندرا.
هەروەها رۆژی پێنجشەممە 13ی ئاداری ئەم ساڵ، دەستووری کاتیی سووریا راگەیێندرا و دەستوورەکە بۆ ماوەی پێنج ساڵ کاری پێدەکرێت، کە تێیدا زمانی عەرەبی بە زمانی فەرمی و ناوی وڵاتەکەش بە کۆماری عەرەبیی سووریا هاتووە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ