رووداو دیجیتاڵ
پەرلەمانى عێراق بانگەوازێک دەکات بۆ کڕین و دانانى سێ ئامێرى پشکنینى جانتا لە رێگەى کەمکردنەوەى نهێنى، پارەى کڕینی ئەو ئامێرانەش بە 380 ملیۆن دینار خەمڵێندراوە.
ئەو بانگەوازە لەلایەن ئەمینداریێتیى گشتیى پەرلەمانى عێراق بڵاوکراوەتەوە. بۆ ئامادەکردن و دانانى ئەو سێ ئامێرە و پێداویستییەکانى دیکە، دەرخستەى ئەو کۆمپانیا و کارگانە وەردەگیرێت کە رێگەپێدراون بۆ بازرگانیکردن بەو جۆرە ئامێرانەوە.
تێچووى ئامادەکردنى ئەو سێ ئامێرە بە 380 ملیۆن دینار مەزەندە کراوە، لەسەر بودجەى پەرلەمان دەبێت. دەبێت کەسی پێشکێشکار سپاردەیەکى دارایی بە بەهای چوار ملیۆن دینار لە بانک هەبێت بۆ دڵنیابوون لەوەى "جدییە" لە بەشداریکردن لەو کەمکردنەوەیە.
سەفوان گەرگەرى، ئەمیندارى گشتیی پەرلەمانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند "ئەو ئامێرانە لە دەروازەکانى پەرلەمانى عێراق دادەنرێن."
یەکى تەمووزی ئەمساڵ ئەنجامى کەمکردنەوەکان بە ئامادەبوونى نوێنەرى بەشداربووان ئاشکرا دەکرێن، گرێبەست لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانە ناکرێت کە پێشتر کەمکردنەوەیان بۆ دەرچووە و باپەند نەبوون بە مەرجەکانی جێبەجێکردنییەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ