پرۆژەى فراوانکردنى سنوورى مووسڵ بەهۆى ناوچەکانى مادەی 140 رادەگیرێت

16-05-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
 
رووداو دیجیتاڵ 

جێبەجێکردنى پڕۆژەى فراوانکردنى سنوورى شارى مووسڵ رادەگیرێت. ئەندامێکى ئەنجوومەنى پارێزگای نەینەواش هۆکارەکەی بۆ ناڕەزایی دانیشتووانی ناوچەکانی سنوورى مادەى 140 دەگەڕێنێتەوە. 
 
محەممەد کاکەیی، سەرۆکى لیژنەى ئەمنیى ئەنجوومەنى پارێزگاى نەینەوا بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، جێبەجێکردنى پڕۆژەى  فراوانکردنى سنوورى شارى مووسڵ راگیراوە، کە لەلایەن کۆمپانپایەکى ئیتاڵییەوە جێبەجێ دەکرێت.
 
جێبەجێکردنى نەخشەى بنەڕەتیى شارى مووسڵ نزیکەى حەوت کیلۆمەتر بۆ سنوورى شارەکە زیاد دەکات، کە زیاتر لە 160 هەزار دۆنم زەوى بۆ سنوورى کارگێڕییەکەی زیاد دەکات، بۆ ئەوەى پڕۆژەى لەسەر دروست بکرێت. زیادکردنەکە بە بازنەیی  دەبێت.
 
محەممەد کاکەیی گوتی: راگرتنى پڕۆژەکە بەهۆى نارەزایی ناوچەکانى دەشتى نەینەوا بووە، بەو پێیەى سنوورى مادەى 140ى دەستوورن و نابێت دەستکارى سنوورەکە بکرێت، بەتایبەت کە ئەو نەخشەیە بەشێک لە حەمدانیە و و تلکیێف و  باشیک دەگرێتەوە. 
 
بەگوێرەى مادەى 140ى دەستوورى عێراق، دەبووایە تاوەکو ساڵی 2007 خاوەندارێتیان لەنێوان حکومەتى فیدراڵى عێراق و هەرێمى کوردستان یەکلا بکرێتەوە، بەڵام زۆربەی بڕگەکانی مادەکە جێبەجێ نەکراون.
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا قسە بۆ رووداو دەکات

تۆم باراک بۆ رووداو: فیدرالی و ناناوەندیبوون وەهمن؛ سەرسامین بە پرۆسەی سیاسیی عێراق

تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دەستەواژەکانی وەک "ناوەندیبوون، ناناوەندیبوون و فیدرالی" تەنیا "وەهمی حکومەتەکانن" و جەختی کردەوە کە واشنتن بڕیاردان لەسەر شێوازی بەڕێوەبردن بۆ خەڵکی ناوچەکە جێدەهێڵێ؛ هاوکات "سەرسامی"ی خۆی بە پرۆسەی سیاسی لە عێراق دەربڕی