وەزیری دەرەوەی سووریا بەمەبەستی بەشداریکردن لە لووتکەی کۆمکاری عەرەبی لە بەغدایە

16-05-2025
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری دەرەوەی سووریا بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی کۆمکاری عەرەبی گەیشتە بەغدا و رایگەیاند، جەخت لەسەر کۆتاییهێنان بە دەستوەردانی دەرەکی دەکەنەوە.
 
ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵیی عێراقی گوتی، "هیوادارین هەموو پشتیوانییەکمان لە برایانمان لە عێراق و وڵاتانی عەرەبییەوە هەبێت. لە لووتکەکەدا جەخت لە کۆتاییهێنان بە دەستوەردانی دەرەکی دەکەینەوە."
 
وەزیری دەرەوەی سووریا ئاماژەی بەوە کرد، "ئاسایشی سووریا هاوبەشە لەگەڵ عێراق و دەمانەوێت لە بوارە جیاجیاکاندا هاوئاهەنگیمان هەبێت."
 
شەیبانی باسی لەوەش کرد، "هەموومان ئومێدمان بە سەرکەوتنی لووتکەی وڵاتانی عەرەبی لە بەغدا هەیە."
 
لووتکەی کۆمکاری عەرەبی رۆژی 17ـی ئایار لە بەغدای پایتەختی عێراق بەڕێوەدەچێت.
 
سەرەتا بەو جۆرە بڵاوکراویەوە کە ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناخی راگوزەر بەشدار دەبێت، بەڵام دواتر راگەیێندرا کە ئەحمەد شەرع بەشدار نابێ و شەیبانی لەبری ئەو لە لووتکەکەدا ئامادە دەبێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."