حکومەتی عێراق تیمێک بۆ گەڕانەوەی هاووڵاتیانی پێکدەهێنێت

16-06-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

حکومەتی عێراق تیمێک بۆ گەڕانەوەی هاووڵاتییەکانی پێکدەهێنێت و دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنیی عێراقیش داوادەکات ئەوانەی گیریانخواردووە پەیوەندی بە نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکانی عێراقەوە بکەن بۆ گەڕانەوە. 
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە 16ی حوزەیرانی 2025 محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانی داوە تیمێک پێکبهێندرێت بە سەرۆکایەتیی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنی و ئەندامێتیی هەردوو وەزارەتی دەرەوە و گواستنەوە، لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، بۆ گەڕاندنەوەی ئەو هاووڵاتییە عێراقیانەی لە دەرەوەی وڵات گیریان خواردووە.
 
جیهاد دیوان، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە 16ـی حوزەیرانی 2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، داوا لەو هاووڵاتییە عێراقییانە دەکەن کە لە دەرەوەی وڵات نیشتەجێن یان لە ژمارەیەک وڵاتدا گیریان خواردووە، پەیوەندی بە نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکانی عێراقەوە بکەن تاوەکو ئاسانکاریی پێویستیان بکرێت بۆ گەڕانەوە.
 
بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق داوا لە هەموو هاووڵاتییان دەکات کە ژمارەکانی فریاکەوتنی تایبەت بە باڵیۆزخانە و کونسووڵخانەکانی عێراق بەکاربهێنن، چونکە تیمەکانی کارکردن بە شێوەیەکی بەردەوام کاردەکەن بۆ پێشکەشکردنی پشتیوانیی پێویست لەهەر دۆخێکی لەناکاوەکاندا.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."