لە چەند پارێزگایەکی عێراق سەدرییەکان هەڵدەکوتنە سەر بارەگاکانی حیزبی دەعوە و دایاندەخەن

16-07-2023
نەهرۆ محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

شەوی رابردوو لایەنگرانی رەوتی سەدر لە ژمارەیەک پارێزگای نێوەڕاست و باشووری عێراق هەڵیانکوتایە سەر چەند بارەگایەکی حیزبی دەعوە و دایانخستن. ئەمەش دوای ئەوەی لایەنگرانی مالیکی، باوکی موقتەدا سەدریان بە بەعسیبوون تۆمەتبار کرد.
 
بەپێی ئەو دیمەنانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، لەسەر دەرگە و دیواری بارەگاکانی حیزبی دەعوە نووسراوە "بە فەرمانی رۆڵەکانی محەممەد سەدر" داخراوە، لەگەڵ چەند نووسینێکی دیکە. هاوکات دروشمی جیا جیا لە دژی حیزبی دەعوە گوترانەوە.
 
ئەو هەنگاوە دوای ئەوە هات، حەسەن عزاری، سەرۆکی فراکسیۆنی پێشووی سەدر لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: "بەم دواییانە، دیمەنی ڤیدیۆیی و بڵاوکراوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە کە بێڕێزی بە ئابڕوو و ژیاننامەی محەممەد محەممەد سادق سەدر دەکەن و تۆمەتباری دەکەن، کە پەیوەندی لەگەڵ رژێمی پێشوو هەبووە."
 
عزاری پێیوایە هەڵمەتێکی میدیایی دەستیپێکردووە کە هەندێک لایەنی نێو چوارچێوەی هاوئاهەنگی سەرۆکایەتی دەکەن وەکو حیزبی دەعوە و هەندێک لایەنی "ئۆپۆزیسیۆن" کە لە دەرەوە بوونە، لەگەڵ ئەوەشدا بزووتنەوەی عەسائیب بێدەنگە. 
 
حەسەن عزاری دەڵێت: "ئامانج لەو هەڵمەتە بێڕێزی و گومان دروستکردنە لەسەر کەسایەتیی محەممەد سادق سەدر و مەرجەعەکەی."
 
دوای ئەو تویتە لایەنگرانی رەوتی سەدر هەڵیانکوتایە سەر بارەگاکانی حیزبی دەعوە لە شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق.
 
محەممەد سادق سەدر، باوکى موقتەدا سەدر لەگەڵ دوو کوڕیدا لە 19ى شوباتى 1999 لە شارى نەجەف کوژران، بەرپرسانى دەسەڵاتى حیزبى بەعس بە کوشتنیان تۆمەتبار دەکرێن.
 
ناکۆکیی نێوان موقتەد سەدر، رێبەری رەوتی سەدر و نووری مالیکی، سەرۆکی حزبی دەعوە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2008، ئەو کات مالیکی سەرۆکوەزیران بوو، ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی و ئەمنی لە دژی رەوتی سەدر لە بەسرە و پارێزگاکانی باشووری عێراق دەستپێکرد و لە رووبەڕبوونەوەکاندا کە چەند هەفتەیەکی خایاند، دەیان چەکداری رەوتی سەدر کوژران و دەستگیرکران. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."