پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە

16-07-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە. پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، "هیچ بڕیارێک نییە بەشداریی کۆبوونەوەکە نەکەین."

لە دانیشتنی رۆژی شەممەدا فراکسیۆنی پارتی بەشداریی کۆبوونەوەکەی نەکرد. شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی ئەمڕۆ چوارشەممە، 16ی تەممووزی 2025، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لە بەغداین. تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک نییە کە فراکسیۆنی پارتی بەشداریی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ نەکات."
 
دانیشتنەکەی پەرلەمان کاژێر 01:00ی پاشنیوەڕۆ دەستپێدەکات؛ بەرنامەی کار 6 بڕگەی لەخۆگرتووە. دوو پرۆژەیاسا دەنگیان لەسەر دەدرێت کە بریتین لە پێشنیازەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای بنەماکانی یەکسانکردنی بڕوانامە و پلەی زانستیی عەرەبی و بیانی، هەروەها پرۆژەیاسای پەسندکردنی رێککەوتنامەی هاندان و پاراستنی دوولایەنی وەبەرهێنان لەنێوان عێراق و سعودیە.
 
هەر لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆدا خوێندنەوەی دووەم بۆ چوار پڕۆژەیاسا دەکرێت، کە بریتین لە پێشنیازەیاسای هەموارکردنی یەکەمی یاسای وەزارەتی پەروەردە ژمارە (22)ی ساڵی 2011، پێشنیازەیاسای پاراستن و باشترکردنی ژینگە، پڕۆژەیاسای بەئەندامبوونی عێراق لە رێککەوتنی واژۆکراوی 28ی تەممووزی 1994 سەبارەت بە جێبەجێکردنی بەشی 11یەمی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یاسای دەریاکان، پێشنیازی هەموارکردنی یاسای پەرلەمان و پێکهاتەکانی ژمارە (13)ی ساڵی 2018.
 
بڕیاربوو رۆژی دووشەممە پەرلەمان کۆببێتەوە، بەڵام بەهۆی دروستبوونی گرژی لەنێوان مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمان و موحسین مەندەلاوی، جێگری سەرۆکی پەرلەمان و نەبوونی رێژەی یاسایی، دانیشتنەکە نەکرا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."